ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكرتی كوردستان دەلێت دوو مانگ زیاترە بەغداد بە ناڕەوا مووچەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە و دۆخی خەڵکی کوردستان بەهۆی بێ مووچەیی خراپ بووە. بەغداش ئەوەی کردۆتە کارتێکی گوشار بۆ ئەوەی بتوانێ دەسهەڵاتەکانی یاسایی هەرێمی کوردستان نەهێڵێ.
ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان دەلێت لەو ماوەیەدا، سەرەڕای ئاگاداری سەرکردایەتی سیاسی کورد و بەتایبەت سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێم لە دۆخی خراپی ژیانی خەڵک، بەڵام ئامادە نەبوون تەسلیم بە داخوازییە ناڕەواکانی بەغدا بن و لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەری ئەم کێشەیەلە پەیوەندی بەردەوام دابوون ٠
ئاراس حەسۆ میرخان باس لەوەش دەكات گەلی کوردستان بە سوپاسەوە سەرەڕای خراپی دۆخی ژیانیان بڕوایان بە سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی خویان هەبوو خۆڕاگر بوون ،ئێستا کە خەریکە ئەم کێشەیە بەرەو چارەسەر دەڕوات گەلی کوردستان جارێکی تر لەم تاقیکردنەوەدا سەرکەوتوو و سەربڵند دەرچوو. بۆیە دەبێت بە هەموومان سوپاسگوزاری ئەم گەلە خۆڕاگرە و هەموو ئەو کەسانە و لایەنە سیاسیانە بین کە لەم دۆخەدا کوردستانیان لە ژیان و لە مووچە و لە هەموو شت لا گرنگتر بوو٠
ئاراس حەسۆ میرخان دەلێت سوپاس بۆ یەکێتی نیشتیمان ی كوردستانیش کە لەم دۆخە وەک هەندێك لایەنی تر پشتی لە کوردستان و ڕووی لە دوژمنان نەکرد و هاوکار بوون بۆ ئەوەی لەم دۆخە سەختە کوردستان سەربەرزانە تێپەڕێ و دڵنیاین ئەم خۆڕاگرییەی کوردستانیان مژدەی ئاوەدانی و خۆشگۆزەرانی و سەربەرزانە ژیانمان بۆ دەگەڕێنێتەوە و شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێت کە هیوایان بە بەغدا بوو و دژی گەلەکەیان و حکومەت و هەرێمەکەیان وەستانەوە .

