2 هەزار کەس لە دوو سایدی کەسنەزان – گۆمەسپان، کار دەکەن و تا کۆتایی ساڵی 2026 پرۆژەکە تەواو دەبێت.
پرۆژەی دووسایدی هەولێر – دەربەندی گۆمەسپان، لە لایەن کۆمپانیایی هێمن گرووپ دەست بەجێبەجێکردنی کراوە و بڕیارە لە کۆتایی ساڵی 2026 تەواوبکرێت.
درێژی شەقامەکە 15 کیلۆمەترە، لە کۆتایی شەقامی کەسنەزان دەست پێ دەکات و لە دەربەندی گۆمەسپان کۆتایی دێت. پانی هەر سایدێک 10 مەتر و 75 سانتیمە و دوو رێرەوی سەرەکی و رێرەوێکی فریا گوزاری دەبێت.
لە درێژەی دووسایدەکەدا چوار پرد و یەک ئەندەرپاسی تێدەکەوێت و 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژ و جۆراوجۆر و پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆشی دەبێت.
لەو پرۆژەیەدا 2 هەزار کارمەند و 600 ئامێری جۆراوجۆر کاری تێدا دەکەن و 99٪ـی پشتی بە هێزی کاری ناوخۆیی بەستووە.

