شەوی یەک شەممە رێکەوتی ١٣ی تەموزی ٢٠٢٥، بەهۆی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەشێک لە هاووڵاتییان لە سنوری ناحیەی وەرتی/ ئیدارەی سۆران، لە ئەنجامی گرژیدا هاووڵاتییەک بەناوی حسن رەحمان بۆتە قوربانی. دەستبەجێ لایەنە پەیوەنددارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن و گرتنەبەری رێکاری یاسایی. هاووڵاتیان و کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیا دەکەینەوە کە مافی هەموو لایەک پارێزراو دەبێت و لە دادگا رێکاری یاسایی جێبەجێ دەکرێت.

