له‌درێژه‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی داوه ژێرخانی ئاسایشی خۆراك گه‌ره‌نتی بكات بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین سایلۆ دروستكراو كه توانای هه‌ڵگرتنی سه‌دان هه‌زار تۆن گه‌نمیان هه‌یه.
به‌پێی ئامارێك ده‌ست ئاژانسی زاگرۆ كه‌وتووه: ژێرخانی ئاسایشی خۆراك گەرەنتی كراوە، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا چوار سایلۆی گه‌وره دروست كراون (سایلۆی ڕۆڤیان- گه‌رمیان- قوشته‌په- هه‌ڵه‌بجه) كه له‌وانه سایلۆی گه‌رمیان توانای هه‌ڵگرتنی ده‌یان هه‌زار تۆن گه‌نمی هه‌یه و ته‌واو بووه، له‌گه‌ڵ سێ سایلۆی 40 هه‌زار تۆ‌نی به بودجه‌ی 58 ملیار دینار كه توانای هه‌ڵگرتنی سه‌تان هه‌زار تۆن گه‌نمیان هه‌یه و ئه‌وانیش ته‌واو بوون.
به‌پێی هه‌مان زانیاری بریاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و سایلۆیانه ده‌ست به ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران جیاله‌وه‌ش به‌هۆی چاكسازی له عه‌مباره‌كان خۆراكێكی زۆر ئاماده‌كراو هه‌یه له كۆگاكان هه‌یه كه كوردستان تووشی قه‌یرانی كه‌می خۆراك نابێته‌وه.

