مافپه‌وه‌رێك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا له هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كوردستان نیگه‌رانه‌و ئه‌وه‌ش وای كردووه كه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێنه وه‌ڵام.
شێخ محه‌مه‌د باسه‌ری، مافپه‌روه‌ر بۆ زاگرۆس گوتی: “لەسەرەتای تەممووزەوە تا ئێستا بەگشتی 19 هێرشی درۆنیی و مووشەكیی كراونەتە سەر شارەكانی هەرێمی كوردستان، لەو ژمارەیەش 9 هێرشیان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكان بوون، كە بریتی بوون لە كێڵگە نەوتەكانی (خۆرمەڵە، كۆرمۆر، سەرسنک، ئەتروش، بای حەسەن، پێشخابور، تاوكێ، هەنت ئۆیڵ) و ئەوانەشی دەمێننەوە بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان و فڕۆكەخانەكان بوون.به‌داخه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌م هێرشانه كراون تائێستا بكه‌رانیان ده‌ستگیرنه‌كراون و نازانین ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان چین.
راشی گه‌یاند: ئەمەریکا زۆر نیگەرانە سەبارەت بەو هێرشە درۆنییانە و هاتونه‌ته سه‌رخه‌ت چونكه ئه‌مه به‌س ئابووری كوردستان نه‌كراوه‌ته ئامانج به‌ڵكو كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش كراونه‌ته ئامانجه‌وه كه ئه‌مه بۆ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هیلی سووره.ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت له چاودێری ره‌وشه‌كه و پشتگیریی تەواو بۆ وەبەرهێنەرە ئەمەریکییەکان و هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکەن. چونكه ئابووری و بازرگانی نێوان هه‌ولێر واشنتۆن چاوی به‌هێزبوونی زیاتره.
ده‌شلیت: “له‌یه‌كی ته‌موزه‌وه چوار هێرشی درۆنی بە پێنج درۆن كراونەتە سەر هەولێر و پێنج هێرش بە پێنج درۆن كراونەتە سەر سلێمانی و چوار هێرشی درۆنی كراونەتە سەر دهۆك و چوار هێرشیش كراونەتە سەر كەركووك؛ هەروەها دوو هێرش بە سێ درۆن كراونەتە سەر زاخۆ.

