بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو بێڕێزییە دەکەین کە لەلایەن کەسێکی نەزانی ئێزیدی لە شاری بەرلین کراوەتە سەر بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدیان لە کوردستان و جیهان و سەرۆکی جڤاتا رۆحانی ئێزیدیان.
ئەم جۆرە ڕەفتارە مەبەستی خەراپەکارانەی لە پشتە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نیە.
هەر لێرەوە پشتیوانیمان بۆ بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ دووپات دەکەینەوە و هەموو هەوڵێکیش بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لەناو ئێزیدیان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانیان ڕەت دەکەینەوە.
بارەگای بارزانی
5ی ئابی 2025

