ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئومێد ده‌كه‌ن له نزیكترین كاتدا كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌ت دروست بكرێت و ده‌ست بكرێت به‌به‌رنامه‌ی تازه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان.
ئومێد خۆشناو، بۆ زاگرۆس گوتی: “ئومێده‌وارم كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌ت ده‌ست پێبكاته‌وه، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌دوای هه‌ڵبژاردنی كوردستان نه‌توانراوه حكوومه‌ت دروست بكرێت له‌كاتێكدا چاوی هاوولاتیان و خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه كابینه‌ی نوێ به‌زووی پێكبهێنرێت”.
گوتیشی: “وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی پێداوه هیوادارین له‌م دوو مانگه‌ی به‌رده‌ممان بگه‌ینه رێككه‌وتن له‌گه‌ل یه‌كێتی و پێش هه‌ڵبژاردنی عێراق كابینه‌ی دروست بكرێت و چاوه‌رانی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كۆوبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و پرسه ده‌ستپێبكاته‌وه”.
ئەوەشی خستەروو: هیوادارین کابینەی داهاتووی حکوومەت بەیەک حکوومەتی و یەک پەرلەمانی و یەک هێزی پێشمەرگەیی ببێتە وەڵام دانەوەی خواستی خەڵکی کوردستان.

