zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

ئاماژە بەنوسراوی لیژنەی باڵای هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان ژمارە ( ٤٢) لە ڕێکەوتی ( ٢٥ ی ٥ ی ٢٠٢٥ ) کە تایبەت بوو بە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەی وەزاری پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ؛ وەزارەت پۆلێنبەندی و شیکاری ئەنجامدا بۆ هەموو ئەو قوتابخانانەی کە پۆلی نۆیەمی بنەرەتیان هەبوو ، و بنەماکانی ( ڕێژەی دەرچوونی قوتابیانی قوتابخانەکە) و ( تێكڕای نمرەی هەر بابەتێک + تێکڕای نمرەی گشتیی ) و ( پلەی پێوانەیی) پاش تەوابوونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لێرەوە ئەو ئەنجامانە بۆ هەموو قوتابخانەیەک ڕادەگەیەنین لەناو ئەپڵیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن) . لە هەمانکاتدا پەروەردەی گشتیی پارێزگاکان و پەروەردەی قەزاکان ڕادەسپێرین کە بەدواداچوونی پێویست لەسەر ئەنجامەکان بکەن و لەهەر قوتابخانەیەکیش کەموکوڕی هەبوو پێویستی بە پاڵپشتی زیاتر هەبوو پێویستە پەروەردەی قەزا و بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەی لە پارێزگاکان کاری پێویست ئەنجامبدەن بە پاڵپشتیکردن و ڕێنوێنیکردنیان . پاش تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بەهەمان شێوە شیکاریی و پۆلێنبەندی بۆ ئەنجامەکانی هەموو ئەو قوتابخانانە دەکرێت کە پۆلی ١٢ ی ئامادەییان هەیە.

لە هەمانکاتدا لەئێستاشەوە هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەتوانن ئەنجامی هەڵسەنگاندنی دەرەکی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) ببینن.

تێبینی : لەم دوو وێنەیەی خوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە کە چۆن دەتوانن سەیری ئەنجامەکان بکەن لەناو ئەپڵیکەیشنی ( ئی- هەڵسەنگاندن)

 

وەزارەتی پەروەردە
١١ ی ٨ ی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی

یاسین

دادگای عێراق سزای 10 ساڵی بەسەر دوو بەڕێوەبەری تێوەگلاو لە دزی سەدەدا سەپاند

سەڵاح

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

یاسین