جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشمه‌رگه له‌خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: “پێشبینی ناكرێت یاسای حه‌شد بهێنرێته په‌رله‌مان و ببێته یاسا به‌ڵكو حه‌شد له‌قاڵب ده‌درێت”.
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕۆژی دووشەممە 11ـی ئابی 2025 گه‌یشته به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل به‌رپرسانی عێراق ده‌بێت یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی راویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عێراق بوو، هاتنی لاریجانی له‌كاتێدایه كه باس له ده‌ركردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌عید هه‌ركی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشمه‌رگه له‌خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه، به‌ڵام بابه‌تی یاسای حه‌شد تازه له‌و چوار چێوه‌ی نه‌ماوه كه بچێته په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داوه به عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه تێپه‌رێنرێت، عێراق و ئه‌مه‌ریكا رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش عێراق خۆی ناخاته ئه‌و هه‌ڵوێسته‌وه”.
راشی گه‌یاند: ئه‌وه‌ی هه‌یه حه‌شدی شه‌عبی له‌قاڵب ده‌درێت، چه‌كه قورسه‌كانی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه و تێكه‌ڵی سوپای عێراق ده‌كرێته‌وه و سنووری جوگرافیای ده‌سه‌ڵاتی كه‌م ده‌كرێته‌وه، بۆیه تێپه‌راندنی یاسای حه‌شد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بووه‌ته رابردوو.

