zagros news agency

کارکردن لە دووسایدی (هەولێر- كۆیە) قۆناغی زۆر باشی بڕیوە

 

کارکردن لە دووسایدی هەولێر- كۆیە بە كوالێتییەكی یەكجار بەرز بەردەوامە و پڕۆژەکەش قۆناغی باشی بڕیووە و ئێستە لە قۆناغی كۆتایی ئامادەكردنی شەقامەكەدایە كە پێی دەگوترێت “بیست كۆس”، لە دوای ئەوە قیرتاوكردن دەست پێ‌ دەكات.

رێگەكە بە ستاندارد و وردەكاری و كوالێتییەكی بەرز دروست دەكرێت و سەرجەم وردەكارییەكانی بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی شوفێران بە ئاسانی هاتوچۆی تێدا بكەن.

پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – كۆیە كە لەلایەن ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوژمەی ( 435 ملیار دینار ) بەردی بناغەی دانرا، كاركردن تێدایە لەلایەن كۆمپانیای ئوزان بە سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی هەولێر بەردەوامە، ڕۆژانە ستافێكی هەزار و 500 كەس بۆ ماوەی 10 سەعات كار لە ڕێگەكەدا دەكەن.

ئێستە كاركردن لە پڕۆژەكە گەیشتووەتە 20 كیلۆمەتر، پڕۆژەكە قۆناغی بڕین و پڕكرددنەوەی كۆتایی هاتووە و پتر لە 300 ئامێر كار دەكەن لەو پڕۆژەیەدا، زیاتر لە یەك ملیۆن مەتر سێجا كاری بڕین و یەك ملیۆن كاری پڕكردنەوەی تێدا ئەنجام دراوە.

هەروەها زۆربەی كاری ئاوبەرە كۆنكریتییەكانی كراوە، كۆمپانیا كارگەی كۆنكریت و قیری تایبەت بەخۆی لە پڕۆژەكەدا داناوە، هەروەها كاری فەرشكردنی چینی سەرەكی تێكەڵە دەستی پێ كردووە، بڕیارە لە ماوەیەكی كورتدا دەست بكرێت بە فەرشكردنی قیر.

خاڵی دەستپێكی رێگەكە كە دەكەوێتە بەرانبەر باخچەی ئاژەڵانی هەولێر تەواو بووە، بە تەواوبوونی ماوەی نێوان ئەو دوو شارە لە سەعاتێكەوە بۆ كەمتر لە نیو سەعات كەم دەبێتەوە.

رێگاكە 32 مەتر پان دەبێت و پردێكی بە درێژیی 250 مەتر لەسەری دروست دەكرێت، هەروەها پێنج ئۆڤەرپاسیشی تێدا دەبێت.

ئەو رێگایە هاتوچۆی خەڵك بەنزیكەی 20 بۆ 25 خولەك كورت دەكاتەوە و كاتێكیش ڕێگەی هەولێر- كۆیە تەواو دەبێت، لە خاڵی كەسنەزانەوە دێتە ناو سەنتەری شاری هەولێرەوە، ئەگەر هەر ڕێبوارێك بیەوێت بەرەو پارێزگای دهۆك بڕوات، دەتوانێت ڕاستەوخۆ شەقامی 150 مەتری و 120 مەتری و 100 مەتری بەكار بهێنێت و بەرەو ئەو پارێزگایە بڕوات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانییەوە

یاسین

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بودجەی 2024 دەدات

یاسین

کێشەی گەرانەوەی عومرەکارەکان چارەسەر کرا

دڵشاد