zagros news agency

سوپاسنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

بە ناوی سەرۆک (مەسعود بارزانی) و مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پیزانینمان ئاراستەی هێژایان سەرۆک و سکرتێر و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، هەروەها سوپاسی نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەند و دامەزراوە زانستی و ئەکادیمی و میدییاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و خەڵکی بەئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لە بیروەری (16ی ئاب) و حەفتا و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە پەیام و برووسکە و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون، پەیام و پیرۆزباییەکانتان، جێگای ڕێز و پێزانینیمانە و گیانی کارکردنی پێکەوەییمان زیاتر دەکات.

پەیامەکانی ئێوەی هێژا، بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتییە، بۆیە مایەی پێزانینە و سوپاسگوزارین.
جارێکی دیکە سوپاسگوزاریمان ڕادەگەیەنین و هەموو لایەک هەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
20ی ئابی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوی بەرەی نوسرە لە لیستی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەرهێنرا

سەڵاح

یانەی هەولێر هەواڵێکی خۆش رادەگەینێت

یاسین

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و چەند پرسێکی دیکەی گرنگ

سەڵاح