zagros news agency

هەتا ماڵ وەستابێت مزگەوت حەرامە

 

ئەودەستەواژەیەی ئەوەندە باوە لەناوخێزانەکان دا زۆرجار بەرگێکی دینی وەردەگرێت لەبەرامبەر پابەندبوون بەکارێکی ئەخلاقی ئەویش ( هەتا ماڵ وەستابێت مزگەوت حەرامە )  …
دواکەوتنی مووچە کاریگەری لەسەربازاڕ دروستکردووە هاوڵاتیانی کوردستان بەبێ جیاوازی بیرو باوەڕی  حزبی ئاینی و ڕەگەزو تەمەن لەدۆخێکی ناهەمووارو سەخت دا گوزەران دەکەن ،  لەسایەی زوڵم و زۆری لەمێژینەی عەقڵیەتی شۆڤێنی و تایفی دەسەڵات داران لەعێراق دا ”  بەدواداچوونەکان ئەوەدەسەلمێنن کە بەبەراوورد بەچەند مانگی ڕابردووگوزەرانی هاوڵاتیانی کوردستان بەجۆرێکە خەڵک بۆکڕینی پێداویستیە سەرەتاییەکان پەنا بۆ نزمترین کوالێتی جۆری خۆراک دەبەن تەنها لەبەرکەمی  نرخەکەی ” تاکی کورد لەڕوانگەی پتەوی بیرو باوەڕی ئاین و مرۆڤ دۆستی سەرەڕای کاریگەری هەمووئەو نەهامەتیە یەک لەدوای یەکانەی  کەبەسەریاندا هاتووە پاڵنەربوون بۆ ئەوەی هەمیشە بەگیانێکی بەرپرسیارانەهاوکاری یەکتربکەن ،  و دۆست و پاڵپشیتی هەرکەسێک بوون کە پێویستی پێ یان هەبووبێت.  لەئێستادا زۆر شوێن لەجیهان دا بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن زۆربەی زۆری هۆکارەکانیش سیاسین کوردیش بەدەرنیە لەم دۆخە ،ئەوەی جێگای پرسیارو هەڵوێستە لەسەرکردنە بوونی کەسانێکە کە کار لەسەر جوڵاندنی سۆزو دڵفراوانی تاکی کورد دەکەن  بەئاراستەی دروستکردنی پڕۆژەیەکی فراوان بەناوی کۆمەک و هاوکاری بۆ هاووڵاتیانی غەززە ” لەکاتێک دا هەمان هاونیشتمانی و هەمان ئاین و هەمان هاوزمانی خۆیان پێویستیان بەهاوکارییە !  لەباوباپیرانمانەوە وتراوە پارو لەدەم بکەوێتە خوارەوە بۆ کۆش باشە ….
پرسیارئەوەیە ئایە ئەو کارەسات و نەهامەتیانەی بەسەر گەلی کوردستان دا هاتوون چی کەمترە لەوەی بەسەر غەززەدا هاتووە ؟؟ کە لە ئێستا دا سەخت ترین کاتەکانی ژیانیان بەڕێدەکەن  … هەر جۆرە هاوکاری و میهرەبانیەک ئەگەر چی لەئاست قوربانی گەلەکەمان دانیە بەڵام دەکرێت گۆڕانکاری ئەرێنی بۆ خەڵکی کوردستان بهێنێتەئاراوە ،  بەنموونە دەتوانرێت کارێک بکرێت بۆدانەوەی قەرزی هاوڵاتیان لەلای دووکاندارەکان ، ئاوڕێک لە منداڵانی بێناز بەتایبەتی ئەومنداڵانەی باوکیان شەهیدی ڕێگای پاراستنی کەرامەتی هەموومان بوون یاخود دابین کردنی پێداویستی تەندروستی و دەرمان بۆ خانەنشینان و کەسانی بەساڵاچوو کەتەمەنێک خزمەتیان کردووە ، خزمەت کردن و دابین کردنی پێداویستی بۆکەس و کارمان لە خانەی بەساڵاچوان دا هتد …. زۆر ڕێگای تر هەن بۆ هاوکاری کردن باشتروابوو نزیکترینیان هەڵبژێرین ، ئەگەر نا نەک هەر فێری هاوکاری کردن و کاری خۆبەخشی زانستیانە نەبووین ڕێگاکانی ڕابردووشمان وون کردووە !

چاوان بەکر

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ و كۆتایی هێنان به خەمێکی ١٠٠ ساڵه‌

دڵشاد

رووداوه‌كانی سووریا و لێکەوتەکانی له‌سه‌ر عێراق

یاسین

ئەو هێزە جەماوەرییەى گرەو وتیڵسمى نەیارانى کوردى بەتاڵکردەوە

سەڵاح