zagros news agency

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: بڕیارماندا مووچەی مانگی شوبات دابەش بکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-03-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە دەست بکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش. گوتیشی، “ئێمە حکوومەتی فیدراڵیی دەخەینە بەر بەرپرسیارتییەکی دەستووری و ئەخلاقی تاکو ئەو بەڵێنەی بە ئێمەیان داوە بۆ دابینکردنی مووچەکان جێبەجێ بکەن “. 

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

سەڵاح

كونسوڵی به‌ریتانیا پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە به‌رزده‌نرخێنێت

سەڵاح

وەزیری بەرگریی‌ ئەمریکا: مانەوەی هێزی ئەمریکا لە سووریا پێویستە

یاسین