كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق، بۆ دووه‌م جاره تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێره‌كانی ده‌نگدان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گیروگرفته‌كانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكۆڵێته‌وه و ئێستا كامێرای ناسینه‌وه‌ش بۆ ئامێره‌كان زیادكراوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وانه‌یه كه گرفتی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه مۆریان هه‌بوو.
له‌م باره‌وه سامان ره‌شید، چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدان، و شاره‌زا له‌و بواره بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كۆمسیۆن، له‌هه‌ر بنكه‌یه‌كی تۆمار وێستگه‌یه‌ك هه‌یه بۆنمونه له كه‌ركووك 43 بنكه‌ی تۆماری گشتیمان هه‌یه، هه‌روه‌ها له ئۆفیسی پارێزگا و و بۆ ده‌نگدانی تایبه‌تیش بنكه‌یه‌ك دانراون كه به‌گشتییه‌وه ده‌كاته 45 بنكه‌ی ده‌نگدان.
راشی گه‌یاند: كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق، پێش هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ئه‌م تاقیكردنه‌وانه ده‌كات، ئه‌مه دووه‌م جاره ده‌كرێت، بۆ ئه‌م جاره ئامێرێكی دیكه هاتوه‌ته‌وه ناوه‌وه كه كامێرایه‌كه له‌سه‌ر ئامێری دڵنیایی ده‌نگدان داده‌نرێت چونكه له هه‌ڵبژاردنی رابردوو هه‌میشه سكاڵای ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه كۆمه‌ڵێك ده‌نگده‌ری زۆر په‌نجه مۆریان ناخوێندرێته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ناتوانن ده‌نگ بده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رووبه‌روومان بویه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر گرفتی په‌نجه‌مۆریان هه‌بوو نه‌یان توانی ده‌نگ بده‌ن.
گوتیشی: “دوای سكاڵایه‌كی زۆر كۆمسیۆن دیراسه‌ی بابه‌ته‌كه‌یان كرد، هه‌ستان كامێرایان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته دووباره نه‌بێته‌وه، ده‌نگده‌ر دڵنیابێت له‌وه‌ی ده‌نگه‌كه‌ی به‌فیرۆناچێت، دانانی ئه‌م كامێرایه بۆ هه‌موو ده‌نگده‌رێك نابێت، بۆ ئه‌وانه‌ده‌بێت كه له‌بنه‌ره‌تدا په‌نجه مۆریان نییه، چونكه به‌شێك له‌وانه‌ی چون خۆیان تۆمار كردووه كه چه‌ند ساڵیك پێش ئیستا بووه، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌مانه په‌نجه مۆریان ناخویندرێته‌وه و داخلی ناوسیسته‌میش كراون.
راشی گه‌یاند: له %5 دانراوه بۆ هه‌ر وێستگه‌یه‌ك كه رووبه‌رووی ئه‌و گرفته ببێته‌وه یانی ده‌نگده‌ر گرفتی په‌نجه مۆری هه‌بێت، و ژماره‌ی ده‌نگده‌ری وێستگه‌كانیان زیاد كراوه، پێشووتر 450 بوو ئیستا 550 ده‌نگده‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر له عێراقدا زۆر بووه و شوێنی وێستگه‌ی ده‌نگدانیش كه‌مه، به‌و پێیه‌بێت 28 كه‌س له‌وێستگه‌یه‌ك بۆیان هه‌یه ئه‌گه‌ر گرفتی ده‌نگدانیان بۆ دروست بوو ده‌نگ بده‌ن و ئه‌و كامێرا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه په‌نجه مۆریان له سیسته‌م نییه، یاخودی گرفتی په‌نجه مۆریان هه‌بووه و خۆیان نوێ كردوه‌ته‌وه.
ده‌شلیت: “پرۆسه‌كه به‌ئاسایی به‌رێوه‌چووه و هه‌موو ده‌نگه‌كان تاقیكراونه‌ته‌وه، بۆنمونه كارتی ده‌نگده‌ری كه‌سێكی دیكه له شوێنی كه‌سێك به‌كارده‌هێنرا به‌ڵام ئامێره‌كان قبوڵیان نه‌ده‌بوو، به‌جۆره‌ها شێوه تاقیكرانه‌وه سه‌ركه‌وتووبوو و ده‌رئه‌نجامه‌كان سه‌د له‌سه‌رد دروست بوون”.

