دوای بەدوای دواینن پێشهاتەکانی شاری سلێمانی، رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت گومان دەکات لەوەی بتوانرێت لە سلێمانی کۆنترۆڵی سیاسی و ئەمنی بسەپێندێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە، رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا وا دەردەکەوێت بافڵ و قوباد، هەردوو کوڕەكەی سەرۆکی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی، لە رێگادابن بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵی سیاسی و ئەمنی بەسەر پارێزگاری سلێمانیدا، هێشتنەوەی وەک ناوچەیەکی هەژموون بۆ حزبەکەیان (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) دوای دوورخستنەوەی لاهور شێخی ئامۆزایان، سەرۆکی بەرەی گەل و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سەرچاوە کوردییەکان گومانيان هەیە لەوەی بتوانن ئەم کارە بكەن.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، گوماندەکرێت بافڵ و قوباد بتوانن کۆنترۆڵی سیاسی و ئەمنی بەسەر سلێمانیدا بسەپێنن، تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لاهور شێخ جەنگی و شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی، لایەنگرێكی رێژەیییان هەیە، بەتایبەت دووەمیان خاوەنی 8 کورسی پەرلەمانی فیدراڵییە و 15 کورسی لە کۆی 100 کورسی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی هەیە.
ئەو ڕۆژنامەیە وتەیەکی توێژەرێکی ئەمریکی بەکار هێناوە و نووسیویانە: ” ئەوەی لە سلێمانی روویدا بەرجەستەکردن و درێژکردنەوەی راستەقینەی ئەو وتەیەیە كە جەنگەكانی كورد كۆتاییان نایەت، بەڵام ئەمجارە شەڕێک نییە دژی دوژمنانی عەرەب، فارس، یان تورک بۆ مافە نەتەوەیی و کولتوورییەکان، بەڵکو شەڕی نێوان ئامۆزاکانە.”
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی زوو ڕۆژی هەینی، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزه ئهمنییهكانی سلێمانی و چهكدارانی سهر به لاهور شێخ جهنگی، سهرۆكی بهرهی گهل، ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ كهس گیانیان لهدهستداوه و نزیكهی 15 كهسیش برینداربوون، هاوکات لاهور شێخ جهنگی و دوو برای خۆی، لەگەڵ 200 کەسی دیکە دەستگیرکران.


