له‌دوای رووداوه‌كه‌ی لاله‌زار هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باره‌گای كه‌ناڵی (زووم نیوز) كه ئۆفیسی سه‌ره‌كیان له سلێمانی شاری (ده‌روازه ستی) و دواتر به‌فشاری هێزی ئه‌منی كه‌ناڵه‌كه داده‌خرێت و كه‌لوپه‌له‌كانیشیان ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌گیرێت.
له ئیستادا 200 كارمه‌ندی ئه‌و كه‌ناڵه چاره‌نووسیان نادیاره و به‌شێكیان له‌ژێر ترس و هه‌ره‌شه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانن، به‌وه‌ی بۆیان نییه هیچ به‌یاننامه‌و نارازییه‌ك له‌و باره‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه، بژار حه‌كیم، ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌لی سه‌ندیكا له‌و باره‌وه به‌دواداچونی كردووه و ده‌بێت هۆكاری داخستنی ئه‌و كه‌ناڵه روون بكرێته‌وه چونكه ناكرێت هێزی ئه‌منی مامه‌ڵه له‌گه‌ل ده‌زگای ئه‌منی بكات و به‌بێ هۆكار كه‌نالی فه‌رمی دابخات ئه‌مه پێشێلكردنی یاسای كاری رۆژنامه نووسیه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ده‌بێت سه‌روماڵ و گیانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانی كه‌ناڵی (زووم نیوز) پارێزراوبێت.
هه‌ر له‌م باره‌وه، سه‌نته‌ری میترۆ، بۆ داكۆكی له‌كاری رۆژنامه‌نووسی له كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردوه‌ته‌وه و هاتووه:24ی ئابی 2025، سلێمانی: سەنتەری میترۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كەناڵی زووم و زەوتكردنی ئۆفیسەكەی بە زەبری هێزی چەكدار رەتدەكاتەوە، داوا لە سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات، فەرمان دەربكات هێزەكەی بیناكە چۆڵ بكەن و رادەستی ئیدارەی كەناڵەكەی بكەنەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو: پاش دەستبەسەركردنی كەناڵی زووم لە لایەن هێزێكی چەكدار، چارەنووسی كەناڵی زووم و كارمەندانی لەبەردەم چەند ئەگەرێكە كە بەهێزترینیان دووبارەكردنەوەی ئەو ماماڵەیەیە كە لەساڵی 2021 لەگەڵ كەناڵی iPLUS پەیڕەو كرا.
پاش رووبەرووبوونەوە خوێناوییەكەی بەرەبەیانی 22ی ئابی 2025ی شاری سلێمانی و كۆنترۆڵكردنی ئۆفیسی سەرەكی بەرەی گەل و ماڵی لاهوری شێخ جەنگی، هێزێكی ئەمنی هەڵیانكوتایە سەر ئۆفیسی كەناڵی زووم، بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر كەرەستە هەستیارەكانی پەخش و كۆمەڵێك لە ئامێری تریان زەوتكرد و گواستیانەوە. بە تەواوەتی جۆر و ژمارەیان نازانرێت، ئەو هێزە جارێ لەناو ئۆفیسەكەدان كە دەكەوێتە ناو پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە ستی.
بەرلەوەی هێزەكە ئۆفیسەكە كۆنترۆڵ بكەن پەیامیان بۆ ناردوون، كە هێزی چەكدار دێنە سەر كەناڵەكە، پێش گەشتنی هێزە چەكدارەكە كارمەندانی زووم لە دەرەوەی بیناكە بوون.

