كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ردوو بنكه‌ی (عین ئه‌سه‌د و ڤیكتۆریا) له عێراقه‌وه بۆ هه‌ولێر گۆرانكاری گرنگه له ناوچه‌كه، هه‌ولێر دووباره وه‌ك ناوه‌ندی گرنگی سیاسی و سه‌ربازی له ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه و لێره‌شه‌وه نه‌خشه‌ی سه‌رتاسه‌ری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان و داعش داده‌نرێت.
سه‌عید هه‌ركی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشمه‌رگه له خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “هه‌ولێر ده‌بێته ناوه‌ندێكی بریاری گرنگ له ناوچه‌كه، چونكه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ولێر جیاله‌وه‌ی له‌رووی سیاسییه‌وه گرنگه، له‌هه‌مان كاتدا هاوپه‌یمانان هه‌ولێر ده‌كه‌نه بنكه‌ی سه‌ره‌كی نه‌خشه‌ی گۆڕانكاریه‌كان له‌ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆر و داعش”.
لە ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق بۆ ساڵێک و لە سووریا بۆ دوو ساڵ درێژ کرابووەوە و لە دوای ئەو قۆناغەش ئەو هێزانە ڕۆڵی ڕاوێژکارییان دەبێت و بەپێی ڕێککەوتنیان لەگەڵ عێراق مانەوەیان پەیوەستە بە دۆخی ناوچەکە و گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا و ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا و عێراق رێككه‌وتنیان كردووه كه كۆتایی به‌ركی هاوپه‌یمانان بهێنن له عێراقدا و میكانیزمێكی دیكه بۆ په‌یوه‌ندیه‌كان بدۆزرێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌ركیان له سه‌ربازییه‌وه بۆ راویژكاری سنووردار ده‌گۆرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا ره‌تی كردوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن کشانەوەیان بەگوێرەی ڕێککەوتنیانە لەگەڵ عێراق، سه‌عید هه‌ركی، زیاتر له‌و باره‌وه قسه ده‌كات كه: كشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا هاوكاته له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی گه‌وه‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كه به‌دووه‌م گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه دێت له ئاستی جیهان و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش یه‌كه‌م، ئه‌م كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پشتیوانی گه‌وره‌ی ئه‌و ڕێره‌وه دیپلۆماسییه‌یه كه ئێستا ئه‌مه‌ریكا له كوردستان گرنگی پێده‌دات.
بۆچونێك له ئه‌مه‌ریكا دروست بووه كه وڵاته‌كه‌یان پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیدا دەکات، بەڵام تا ئەیلوولی ٢٠٢٦ سوود لە بنکە سەربازییەکانی خۆی لە عێراق دژی داعش وەردەگرێت. كشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ولێر ده‌رخه‌ری گۆڕانكاری گه‌وره‌یه له هه‌ڵویستی ئه‌مه‌ریكا له‌رووی سه‌ربازییه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌شێك له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به دووخاڵه‌وه هه‌یه، سه‌عید هه‌ركی، ده‌لێت: “ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی له‌هه‌موو ڕووبه‌رووبونه‌وه و هێرشێك بپارێزێت، دووه‌م، عێراقییه‌كان زۆر خواستیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو كه په‌له‌بكرێت له رێككه‌وتنی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق”.
سه‌گڤان سندی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: ” ژینگه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌بارتره بۆ ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق چونكه له كوردستانه‌وه نه‌له‌رووی سیاسیه‌وه نه‌له‌رووی سه‌ربازییه‌وه به‌ریه‌كه‌وتن له‌گه‌ل هێزی هاوپه‌یمانان نییه، بۆیه بریاری كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان باشترین بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بووه، و له‌هه‌ولێره‌وه بڕیاری گرنگ ده‌درێت له‌باره‌ی داهاتووی ناوچه‌كه و پێگه‌ی كوردستان به‌هێزتر ده‌بێت، بەدەر لەمە پێشمەرگە هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوی ئەمەریکایە لە ناوچەکە.
گوتیشی: “له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له 2003 تاكه شوێنی عێراق كه ڕووبه‌رووبونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رووی نه‌دا و سه‌ربازێكی هاوپه‌یمانان نه‌كوژرا هه‌رێمی كوردستان بوو، له‌كاتێكدا له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌مه‌ریكا رووبه‌رووی فشارێكی زۆر بوویه‌وه و هه‌زاران سه‌ربازی كوژران، به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی هه‌مووشت نییه، بەگشتی ئەوەی لە عێراق ڕوودەدات کشانەوەی یەکجاریی هێزەکانی ئەمەریکا نییە بەڵکوو شوێنگۆڕکێ و پێداچوونەوە بە چالاکییەکانیانە و هەر خۆی ماوەی ڕابردوو باڵوێزخانەی ئەمەریکا گوتی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی نەهاتووە بەڵکوو دەگۆڕدرێت و پێداگری لەوە کردبوو کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بەردەوام دەبن.

