zagros news agency

سەرۆک بارزانی :  ئێستا کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا ئەوەیە، ئەوان دان بە فیدراڵیزمدا نانێن

سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ FRANCE 24 باسی لە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و پێکهێنانی حکومەتی نوێی کوردستان کرد.
سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، بەداخەوە لە بارەی ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر کێشە هەیە، پێویستە لەوبارەیەوە ڕاستگۆ بین ئەگەر نیەتی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەبێت، ئێمە دەتوانین سەرکەوتووبین.

ئێمە دەستوورێکمان هەیە کە نەخشە ڕێگایە بۆ ئێمە و بۆ بەغداش، ئێمە داوای زیاتر لەوە ناکەین کە لە دەستووردا بۆمان دیاریکراوە، هەرچۆنێک بێت، ئێمە ڕێگە نادەین دەستوور پێشێل بکرێت.

سەرۆک بارزانی هیوای خواست دەستوور جێبەجێ بکرێت، وتی کێشەمان هەیە لەوەی دانناندرێت بە سیستمی فیدراڵیدا. ئێستا کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا ئەوەیە، ئەوان دان بە فیدراڵیزمدا نانێن.

هەروەها سەرۆک  بارزانی وتی، “بەداخەوە، خۆشحاڵ نین بەم دۆخە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێنراوە، هیوادارین لە مانگی نۆ یان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمان دووبارە بتوانێت کۆببێتەوە، بۆ دەستپێکردن بە خولی نوێ و  پێکهێنانی حکومەت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت دەكات

دڵشاد

وەزیری تەندروستی: سەرۆکی حکوومەت هەمیشە چاودێریی کەرتی تەندروستی دەکات

سەڵاح