کەمال محەمەد، وەزیری سامانه سروشتییەکان دەڵێت، کێشەی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت چارەسەرکراوە و هەر کاتی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکات کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.
کەمال محەمەد رایگەیاند: رێککەوتن کراوە کۆمپانیایەکی بەریتانی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت دیار بکات و کۆمپانیاکانی نەوتیش داوایانکردووە لەبری پارە بەشێک لە نەوت وەک حەقدەست وەربگرن.
ئاشکراشی کرد: زۆربەی کێشەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت چارەسەرکراوە و کۆمپانیاکان داوای زامنکردنی شایستە داراییەکانیان دەکەن و لە ماوەیەکی کورتدا کێشەی دۆسیهی نەوت بە تەواوەتی چارەسەر دەکرێت.
جەختیشی کردەوه: تورکیا و عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کێشەیان نییە و بەغدا گرەنتی بداتە کۆمپانیاکان لە ماوەی 24 کاتژمێر هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
دەشڵێت: هەرکاتێک هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکات کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت و گەشبینین بە چارەسەرکردنی کێشەی نەوت لە نێوان هەولێر و بەغدا.

