zagros news agency

كه‌ریم كاوه‌ بۆ زاگرۆس: ئه‌مرۆ یادی شه‌هیدبوونی 6 پێشمه‌رگه‌ كرایه‌وه‌كه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی (كورد، ئاشووری، عەرەب) بوون له‌دژی زوڵم وه‌ستابونه‌وه‌

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، باس له‌ یادێك ده‌كات كه‌ 6 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون له‌نه‌ته‌وه‌ی جیاواز بوون و سه‌رجه‌میان راسته‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی جیاواز بوون به‌ڵام له‌دژی زوڵم وه‌ستابونه‌وه‌.

كەریم كاوە كەریم، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “ئه‌مرۆ به‌ئاماده‌بوونی بەرپرسانی حكومی و ئەمنی و حزبی و كەسوكاری شەهیدان و ژمارەیەك لە شایەتحاڵانی ڕووداوەكە، مەڕاسیمی ساڵیادی شەهیدبوونی، شەهید دكتۆر عبدالرحمن زراری، شەهید دكتۆر كاكە ڕەش ئەحمەد حوسێن، شەهید ئازاد سلێمان قادر زراری شەهید فەرەیدوون وەردە زریا، شەهیدغەفار جەمال محمدئەمین و شەهید جەبار فنجان ئەبوهاشم لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری رۆشەنبیری دیانا رێكخرابوو، بەڕێوەچوو”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ لە سۆنگەی خەمخۆری و ئەركی خۆیان بەرامبەر بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، و خزمەت كردن بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، یادکرنەوە و بەرز راگرتنی یادی شەهیدان و ئەنفالکراوان كار و ئامانجی لە پێشینەی بووە.

گوتیشی: “ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید دكتۆر عبدالرحمن زراری و هەڤاڵە ئاشووری و عەرەب و كوردەكانی، تەنها یادكردنەوەی شەهیدبوونیان نەبوو، بەڵكو دووبارە نیشاندانەوەی ئەو راستییە بوو كە گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیەكانی، كە یەك ئامانج و خال هاوبەشی باڵا كۆیاندەكاتەوە، كە ئەویش بریتیە لە خزمەتكردنی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان، شەهید بوونی ئەم پۆلە قارەمانە پێناسەی ئەو قوربانیدانە بێ جیاوازییەن لە نێوان پێكهاتە ئاینی و نەتەوەیەكان كە لە پێناو دۆزی رەوای گەلی كوردستان گیانی بەرزە فڕیان بەخشی بە خاكی پیرۆزی كوردستان”.

كه‌ریم كاوه‌، ده‌شلێت: “ئەم یادەوەرییە دەرخەری ئەو راستیەن كە كوردستان هەمیشە لانكەی پێكەوەژیانی تەواوی پێكهاتە ئایینی و نەتەوە جیاوازەكانە هەر بۆیەش، سەرجەم پێكهاتە ئایننی و نەتەوە جیاوازەكانی كوردستان بە یەك دەست و بە یەك رەنگ ئامادەبوون لە پێناو خزمەتكردنی كوردستان گیانی خۆیان ببەخشن. سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە هەموو شۆڕش و سەردەمەکاندا پشکی شێری بەرکەوتووە لە خەبات و قوربانیدان وەک ئەم داستانەی ئەمڕۆ یادمان کردەوە، و هەروەها نمونەی تەبایی پێکەوەژیانی نەتەوەکان و ئایینە جیاوازەکان بووە، و هەموو پێکهاتەکان وەک یەک بەرەنگاری زوڵم وزۆرداری رژێمی بەعس بوونەتەوە و قوربانیشیان داوە، ئەوەی جێگەی ئاماژەیە لە پاڵ پێشمەرگە کوردەکان کەسێکی تر شەهید بووە کە بە نەتەوە عەرەب بووە بەڵام هەمان ئامانجی هەبووە کە وەستانەوە بووە بەرامبەر زوڵم و نادادی رژێم و گیانی خۆشی بەخت کرد لە پاڵ برا پێشمەرگەکانی.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئێمەش لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بەڵێن دووپاتدەكەینەوە، بۆ خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ماندوونەبین و هەمیشە بە پیرۆزییەوە لەم ئەركە بڕوانین. سەری رێز و نەوازەش بۆ سەرجەم شەهیدانی كوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە لە یاد دادەنوێنین و بە وەفا و بەلێنەوە یادیان دەكەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەپۆلێکی توندی دابەزین بازاڕی زێڕ و زیوی گرتەوە

سەڵاح

دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت

یاسین

حکومەتی هەرێمی کوردستان دوایین دەرفەت دەدات بە هاوبەشان بۆ دانەوەی قەرزی پێش ڕووناکی بەر لە جێبەجێکردنی قیستی پابەندکراو

یاسین