zagros news agency

تەقینەوەی ژیریی دەستکرد ئەپڵ ناچار دەکات نرخی ئایفۆن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە

ڕاپۆرتە تەکنەلۆژییەکان ئاشکرایان کردووە کە گەشەسەندنی خێرای ژیریی دەستکرد لە جیهاندا بووەتە هۆی دروستبوونی سەرئێشەیەکی گەورە بۆ کۆمپانیای ئەپڵ و پێدەچێت نرخی بەرهەمەکانی داهاتووی بە تایبەت ئایفۆن گران بکات بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی تێک کڕانچ تێچووی چیپەکانی یادگە و کۆگا کەرەستەییەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا بەهۆی داواکاری زۆری کۆمپانیاکانی بواری ژیریی دەستکردەوە چوار هێندە زیادی کردووە و ئەمەش وای لە تێم کوک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەپڵ کردووە ڕایبگەیەنێت کە بەرزکردنەوەی نرخی ئایفۆن و ئامێرەکانی تری وەک ئایپاد و ماک بووەتە کارێکی حەتمی و ناتوانن چیتر ڕێگری لەم گۆرانکارییە بکەن پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم تەنگژە جیهانییە لە کەرتی نیمچەگەیەنەرەکاندا کە بە ڕاماگێدۆن دەناسرێت کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی ئایفۆنی داهاتوو دەبێت و پێشبینی دەکرێت تەنها تێچووی دروستکردنی پارچەکانی ئایفۆنی نوێ بە ڕێژەی بیست و پێنج لەسەدا زیاد بکات و ئەمەش کڕیاران ناچار دەکات پارەیەکی زۆر زیاتر لە نرخەکانی ئێستا بۆ کڕینی ئامێرە نوێیەکان بدەن سەرەڕای ئەوەی ئەپڵ هەمیشە وەک هێزێکی گەورەی بازاڕ توانیویەتی نرخی پارچەکان لەسەر خۆی کەم بکاتەوە بەڵام لە ئێستادا بەهۆی هاوسەنگییە نوێیەکانی بازاڕی ژیریی دەستکردەوە ناچارە لە ڕیزی چاوەڕوانیدا بوەستێت و باجی ئەم شەپۆلە نوێیەی تەکنەلۆژیا بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەی هێزی پۆلیسی ئێران: لە سەرەتای شەڕەوە ٦٥٠٠ سیخوڕمان دەستگیر کردووە

یاسین

زیاتر لە 20 هاووڵاتی عێراق بەهۆی حەسەن نەسروڵڵاوە لە سعوودیە دەستگیرکراون

یاسین

سه‌در: هه‌ر لایه‌نێک بانگه‌شه‌ی پاڵپشتیی ئێمه‌ بکات له‌ هه‌ڵبژاردن درۆزنه‌

سەڵاح