ئەندامێكی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان دەلێت 25ئەیلول پیرۆزە لە هەموو سەربەخۆیخوازێ رۆژی شكۆ و شەهامەت و سەربەرزی و سەرفیرازیئەو رۆژەی سەرۆک و ڕابەر و شكۆی كوردان بە هەموو جیهانی گوت ئەم گەلە مەزڵوم و ستەمدیت تێنووی ئازادی و سەربەخۆیە چیتر ژێردەستی و چەوسانەوە قبووڵ ناكات.
شوان زراری ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند بەرزو پیرۆز بێت هەشتەم ساڵیادی ریفراندۆم کە بووە بەڵگەیەکی مێژوویی بۆ راگەیاندنی خواستی گەلەکەمان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ، کە چەندین ساڵە قوربانی و شەهیدی شکۆداری لە پێناودا دەدەین.
زراری گوتیشی بڕیاری گشتپرسی ریفراندۆم لە بەرواری ۲٥ی ۹ی ۲۰۱۷ دا راوەرگرتنی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، تەنها بڕیاری تاكە کەس و تاکە حزب و لایەنێك نەبوو، بەڵکو بڕیاری زۆرینەی هەرە زۆری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم بوو، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو گشتپرسییەدا بە روونی ئەو راستییەی ئاشکرا کرد كە گەلەكەمان بە زیاتر لە ۹۲٪ دەنگیان بۆ دا و بە چارەسەرێكی گونجاویان زانی ، ئەوە بڕیاری تێكڕای گەلەكەمانە تا ئەمڕۆش.

