zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان کارتی ‘هەژماری من”ـی وەرگرت

 

تیمی هەژماری من رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کردووە و کارتی بانکییەکەیان داوەتەوە.

 

تیمەکە ئەمڕۆ دووشەممە 29-9-2025 لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، “بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە تیمی هەژماری من، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتە بانکیەکەیان و تەواوکردنی خۆتۆمارکردنیان لە پڕۆژەکە.”

 

تیمی هەژماری من راشیگەیاندووە، “لە دیداره‌که‌دا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەی هەژماری من دووپاتکردەوە و ستایشی ئەو تیمە لاوەی کرد کە پڕۆژەکە بەڕێوە دەبەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

بڕیارە لە ئەمەریکا خۆپیشاندانی ملیۆنی بکرێت

سەڵاح

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە

سەڵاح