zagros news agency

حەج و عومڕەی کوردستان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

 

کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پاش کۆتایی هاتنی پرۆسەی ناونووسینی حاجیان ئێستا دەستیان کردووە بە وردبینیکردن لە داواکارییەکان و تاوەکوو ئێستا ٦٥٥٦ کەس نامەیان بۆ چووە و ئاگادار کراونەتەوە کە پێویستە زانیارییەکانیان راست بکەنەوە بەداخەوە تاوەکوو ئێستا وەکوو پێویست خەڵک نامەکانیان نەکردووتەوە و زانیارییەکانیان ڕاست نەکردووتەوە

کاروان ستونی هەروەها گوتی داواکارین لەو کەسانەی نامەیان پێگەیشتووە بەرێگەی نامەی مۆبایل یان وەتسئاپ یان ڤایبەر بە زووترین کات زانیارییەکانیان دروست بکەن و کەم کوڕی فۆرمەکانیان راست بکەنەوە چونکە ئەگەر بەم شێوەیە بمێننەوە ئەوا مافی بەشداریکردن لە تیروپشکی ناوی حاجیانیان نابێت

سەبارەت بە کاتی بەرێوەچوونی تیروپشکی حاجیان کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ئەوەیشی خستەڕوو کە لە ئێستادا خەریکی پرۆسەی وردبینکردنی ناوی حاجیان و لە کۆی ٥٩٣٨٩ فۆرم ٤٦٥٠٧ فۆرم بە تەواوی وردبیینیان بۆ کردووە و ئامادەن بۆ تیروپشک و گوتیشی لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی وردبینیکردنی فۆرمەکان بە کۆتایی دێت و دواتریش قوناغی بەراورد کاری ناوی حاجیان دەستپێدەکات و هەر کەسێک پێشووتر وەکوو هاووڵاتی حەجی کردبێت ئەوا مافی نابێت جارێکی دیکە حەج بکات و دەرفەتەکە بۆ هاووڵاتیانی دیکە دەبێت کە تاوەکوو ئێستا حەجیان نەکردووە ئەمەیش لەسەر بنەمای یەکسانی و پەیرەوکردنی دادپەروەری لە نێوان هەموو هاووڵاتیانی کوردستان بەبێ جیاوازی و پەنا بەخوا بە ئەگەری زۆرەوە لەم مانگەدا تیروپشکی ناوی حاجیان ئەنجام دەدەین

شایانی باسە ئەوە بۆ یەکەمین جار لە کوردستان بە سیستمێکی دیجیتاڵی ناوی حاجیان تۆمار دەکرێت کە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی هات و ئەم هەنگاوەیش یەکێک بووە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی بۆ کەمکردنەوەی رووتین و ئەنجامدانی ئاسانکاری بۆ حاجیان و کە ئەم کارەیش بە پاڵپشتی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی د. پشتیوان صادق کراوە کە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەم کارەیە هەڵساون و کە سیستمەکە لە ڕووی کارکردنەوە لە سیستمی زۆر وڵاتان پێشکەوتووترە

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج كۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کران

سەڵاح

سوپاسالاری ئێران: ئەگەر ئەمریکا هەڵە بکات زەبرێکی کوشندەی لێ دەدەین

یاسین

مالیزیا دەستی بەسەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگردا گرت کە ستافەکەیان ئێرانین

یاسین