zagros news agency

د. بوشرا كریم خۆشناو : هەولدەدەین لە عێراق كار بە دەستور بكرێت

كاندیدێكی پارتی لە پارێزگایی هەولێر دەلێت ئێمە لە عێراق شەری دەستور دەكەین بەتایبەت ئەو مادانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە كە چەندین سالە وەكووخۆی جێبەجێ ناكرێت لە ئاستی تموحەكانی ئێمەدا نیە بۆیە هەموو هەولێكمان بۆ ئەوەدەبێت ئەگەر بچینە بەغدا شەری جێبەجێ كردنی دەستور بكەین .

د. بوشرا كەریم خۆشناو كاندیدی ژمارە ٦ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگایی هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێمە بەردەوام پشتگیری پرۆژەكانی حكومەت دەكەین كە گرنگترینیان پرۆژەی رووناكی بوو بەوهۆیە رێژەێكی زۆر مۆلیدەكان كوژانەوە ئەمەش كاردەكاتە سەر پاكی ژینگە ئەمەش وادەكات تووشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە كەمترببنەوە ئەمەش كە كاری لە پێشینەمانە هەولدەدەم رێگری لەهەموو ئەو هۆكارانە بكەین كە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە .

د. بوشرا گوتیشی لە بەغدا شەری چەسپاندنی دەستور دەكەین چونكە تاوەكوو ئێستا بەپێی خواستی ئێمە نەبووە وە هەروەها هەلدەدەم هەموو كەس پەنجە مۆری خۆی  هەبێت ئەمە جێگیر بكرێت تاوەكوو هەركەسێك تاوانێكی كرد وونبوو بەئاسانی بكەری تاوانەكە ئاشكرا بكەین .

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر .. شاری دیپلۆماتی سەفیران كرایەوە

سەڵاح

لە سەرۆکایەتی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرا

یاسین

دەستەی حەجی عێراق: گواستنەوەی حاجیان بۆ ئەم وەرزە بە وشکانی دەبێت

یاسین