zagros news agency

رێناس سەید نەجمەدین : بۆ كوردستانێكی بەهێز دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن

كاندیدێكی پارتی دەلێت كاتێك پارتی بەهێز دەبێت هەرێمی كوردستان بەهێزە بۆییە دەنگدانتان بە پارتی وادەكات مافەكانتان پارێزراوبێت چونكە هیچ كات سازش لەسەر مافە رەواكانی گەلی كورد ناكات هەردەم پارێزەری خەلكی هەرێمی كوردستان بووە و خۆی بە خاوەنی ئەم هەرێمە دەزانێت .

رێناز سەید نەجمەدین كاندیدی ژمارە١٥ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگایی هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند من وەكوو كچە پێشمەرگەێك هەولدەدەم ببمە دەنگ و رەنگی هەموو چین و توژەكانی كۆمەلگا لە بەغدا وەك چۆن لە رابردوو پارتی دەنگ و رەنگی هەموو چین و توێژەكان بووە هەولیداوە مافەكانی كورد لە بەغدا زامن بكات لەسەر هەمان رێچكە بەردەوام دەبین لە خولی داهاتوو فشاری زیاتر دەخەینە سەر حكومەت هەموو مافەكانی گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان زامن بكات بۆییە پێتان دەلێم بۆ كوردستانێكی بەهێز دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن .

رێناس سەید نەجمەدین گوتیشی عێراق چەند خالی دەستوری لە دژی هەرێمی كوردستان پێشێل كردووە دەمانەوێت كار بە دەستوور بكرێت مافەكانی خەلكی هەرێمی كوردستان لە رێگایی یاساوە فەراهەم بكەین ئەمە ئەركی سەرەكی ئێمە و پارتی دیموكراتی كوردستانە هەر پارتیشە شان دەخاتە بەر ئەركە قورسەكان هیچكات لە بەرپرسیارەتی راناكات بەرامبەر مافە رەواكانی گەلی كوردستان .

لە بەشێكی تری قسەكانیدا رێناس سەید نەجمەدین گوتی پارتی هیچ كات سازش لەسەر مافەكانی هەرێمی كوردستان ناكات رووبەرووی هەموو ئەو ئاستەنگانە دەبێتە كە بۆ هەرێمی كوردستان دروستدەكرێن تا هەرێمەكەمان پارتی و سەرۆك بارزانی هەبێت بەردەوام بەرەو پێشكەوتن و سەركەوتن هەنگاو دەنێین .

 

گۆران هەركی

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانی ناتۆ بودجەی بەرگریی بەرێژەی لەسەدا ١٨ زیاددەکات

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بۆرسەکانی بەغدا و هەولێر بەرز بۆوە

یاسین