zagros news agency

ئه‌و به‌ربژێره‌ی پارتی له‌رێگای پرۆژه‌كانه‌وه‌ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد قسه‌ی بۆ زاگرۆس ده‌كات

 

به‌ربژێرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ (به‌حاكمه‌ دڵسۆزه‌كه‌) ناسراوه‌، باس له‌سه‌رخستنی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پارتی بوه‌ته‌وه‌ ئومێد بۆ خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و راپه‌رین و گه‌رمیان.

حاكم فاروق، بەربژێری ژماره‌ ٢٧ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ بازنه‌ی سلێمانی، بۆ زاگرۆس گوتی: “سوپاس بۆ خوا و پشتیوانی خه‌ڵك له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌رپه‌رشتی زیاتر له‌ 100 پرۆژه‌م كردووه‌ بۆ سنووری لقی 12 كه‌ زۆرترین خزمه‌تی به‌سنووره‌كه‌ كردووه‌ و ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌ خه‌ڵك فه‌قیروهه‌ژار سودمه‌ند بوون له‌پرۆژه‌كان له‌هه‌ر شوینێك پێویستیان به‌ هاوكاری و پرۆژه‌ بووبێت ئێمه‌ دڵسۆزانه‌ چوین به‌ده‌م داواكاریه‌كانیانه‌وه‌ و پشتیوانیان بوون چۆن له‌رابردوو پشتیوانی خه‌ڵك بووین له‌ داهاتووش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بینه‌ خه‌م خۆرو داكۆكی كارێكی سه‌رسه‌خستی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ سه‌نگه‌ر ده‌گرین بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و كارده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی كاری پارتی كه‌ خۆی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ده‌بینێته‌وه‌”.

له‌باره‌ی جۆری پرۆژه‌كان، ده‌شڵێت: “پرۆژه‌كان بریتی بوون له‌ تۆری ئاوی خواردنه‌وه‌ و لێدانی بیری ئاو و چاكردنه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبان و دابینكردنی فه‌رش بۆ مزگه‌وت و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هۆڵی پرسه‌و بۆنه‌كان و دروستكردن و چاكردنه‌وه‌ی یاریگا و دابینكردنی مۆلیده‌ی كاره‌با”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پارتی دیموكراتی كوردستان بە درێژایی مێژوو زیاتر لە ٧٥ ساڵ لە خەبات و تێكۆشاندا بووە بۆ خۆشگوەزرانی و ئاوەدانی و ئاسوودەیی گەلەكەی، بۆ ئەوەی كە گەلەكەی بە ئازادی بژێت، پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵگری ناسنامەی كوردایەتییە، بە درێژایی مێژوو لە هەر پارچەیەكی كوردستاندا پێویست بووبێت پارتی دیموكراتی كوردستان لەوێ لە خزمەت و تێكۆشاندا بووە، بۆیە دەنگدان بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگدانە بە خەبات و تێكۆشان و كوردایەتی، بۆیە داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن.

راشی گه‌یاند: پشتیوانی به‌خوا له‌رۆژی ده‌نگدان پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ راده‌گه‌یه‌نێت چونكه‌ پارتی دڵسۆز بووه‌ له‌گه‌ل خه‌ڵكی كوردستان و ئێمه‌ش له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌ه‌وه‌ ده‌بینه‌ سه‌نگه‌ری به‌رگری و له‌ویوه‌ شه‌ری مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.

هەواڵی پەیوەندیدار

فازڵ میرانی: سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی ئێران و خانەوادەی قوربانیان دەکەین

یاسین

راگەیندراوێک لە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

یاسین

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات

سەڵاح