مامۆستا ئه‌نوه‌ر سیوه‌یلى، بەربژێرى ژماره ١٠ له‌سه‌ر لیستى ٢٧٥ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لە بازنه‌ى سلێمانى، باس له كاروپرۆژه‌كانی ده‌كات و داواش له خه‌ڵك ده‌كات ده‌نگی به لیستی پارتی بده‌ن.
مامۆستا ئه‌نوه‌ر سیوه‌یلى، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “داواكاریمان له جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری بازنه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و پێنجوێن و شاره‌زوور و سیوه‌یل و شارباژێڕ و چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ره‌داغ و شوێنه‌كانی دیكه هه‌یه كه بۆ ئه‌وه‌ی كورد له به‌غدا پێگه‌ی به‌هێز ببێت و په‌رله‌مان بكرێته سه‌نگه‌ری داكۆكیكردن له مافه‌كانیان، ڕێگه بگیرێت له دواخستنی مووچه و سووكایه‌تیكردن به ژیان و قووتی مووچه‌خۆران، هەروەها سنووری سلێمانییش وه‌كوو هه‌ولێر و دهۆك خزمه‌ت بكرێت و ئاوه‌دان بكرێته‌وه، ده‌نگ بده‌ن به لیستی ٢٧٥ی پارتی، لیستی ئاوه‌دانی و هێز و ئیراده‌ی كورد و سه‌نگه‌ری كوردایه‌تی، بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان له جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا».
ئه‌وه‌شی خسته روو: «گرنگیی به سێكته‌ری مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ین به‌گشتی، به‌تایبه‌تی مووچه‌ی خانه‌نشینان و هێزه‌كانی ناوخۆ و زیندانییانی سیاسی و میراتگری شه‌هیدان، گرنگییش به مووچه و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ده‌ین و ئه‌وه ده‌كه‌ینه ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا گرنگیی به‌هه‌موو سێكته‌ره‌كانی دیكه‌ش ده‌ده‌ین، بێگومان جیاوازیی له مووچه و ئیمتیازاتی شه‌هیدان و زیاندانییانی سیاسی له‌نێوان كوردستان و به‌غدا هەیە، ئێمه به‌ڵێن ئه‌ده‌ین كه به گرنگییه‌كی زۆره‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییەیه بكه‌ین، تا ڕێك و هاوسه‌نگی ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسیی عێراقدا و پشتیوان بە خوا دادپه‌روه‌ریی به‌رقه‌رار ده‌كه‌ین.»

