zagros news agency

خسرۆ هەركی : هەولدەدەین دروشمەكانی پارتی بە كردار جێبەجێ بكەین

كاندیدێكی پارتی لە پارێزگایی هەولێر دەلێت هەروەک چۆن پارتی دیموکراتی کوردستان هەول دەدات بۆ چەسپاندنی دەولەتێکی فیدرالی دروست وەک ئەوەی لە دەستوردا هاتووە ، کە دەولەتێکی دیموکراسی و ئارام بێت ئێمەش بۆ ئەو ئامانجە هەولدەدەین

خسرۆ هەركی كاندیدی ژمارە ٩ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگایی هەولێر بۆ ئاژانسی هەوالی زاگرۆس دەلێت من دەمەوێ ( ٣٤ ) سالەی خەباتی سیاسی و بەرگریکردن لە خاک نیشتمان بگوازمەوە نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی بەرگری لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کورد بکەم.

خسرۆ هەركی گوتی بەلێن دەدەم ئەگەر میمانەی جەماوەرم بەدەست هێنا  داکۆکیکاری مافە دەستوریەکانی گەلی کوردستان بم لە ناویاندا گەراندنەوەی ناوچە دابرێنراوەکانی کوردستان بە پێ ی ماددەی ( ١٤٠ ) ی دەستور و شایستە داراییەکانی خەلکی کوردستان و هێنانە کایەی هاوسەنگی ئەرک و مافی هاوولاتیانی کوردستان وەک هەر تاکێکی هاوولاتی دەولەتی فیدرالی عێراق، بەتایبەت دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

هەركی گوتیشی بەهەموو توانام هەول دەدەم کە دروشمەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەر ئەرزی واقع جێ بەجێ بکەین

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی

یاسین

پرۆسەی دەنگدان لە بەریتانیا بەردەوامە و ریشی سووناك و پارتەكەی دۆخیان خراپە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح