zagros news agency

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی (١٠) ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان ٢٤

 

بە بۆنەی تێپەڕبوونی (١٠) ساڵ بەسەر دەستپێکی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان ٢٤، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەر، کارمەندان و ڕۆژنامەنووسان، و تەواوی ستافی کەناڵە بەڕێزەکەتان دەکەین.

دامەزراوەی کوردستان ٢٤ توانیویەتی لە ماوەی ١٠ ساڵی کارکردنیدا، ڕۆڵێکی کارا و دیار بگێڕێت لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی کوردستاندا. بە بەرنامە و ڕاپۆرتە جیاوازەکانی بووە سەکۆیەکی گرنگ بۆ گفتوگۆی کراوە و پەرەپێدانی ڕۆشنبیریی نیشتمانی و هەڵدانەوەی لاپەڕە مێژووییەکانی گەلەکەمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە گەیاندنی پەیامی میدیایی پیشەییانە و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک
٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کۆریای باشوور ژمارەی بەساڵاچووانی سەروو 100 ساڵ سێ هێندە زیادی کردووە

سەڵاح

سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تەواوی وێران کراون

یاسین

زاخۆ؛ ئامادەکاری بۆ چوارەمین فێستیڤالا شەل و شەپکان دهێنە کرن

دڵشاد