zagros news agency

زیاتر لە 135 هه‌زار هاووڵاتی لە سەنتەری شاری ڕانیە کارەبای 24 کاتژمێرییان لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکرا

 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بە سەنتەری شاری ڕانیە ڕادەگەیه‌نێت.

ئەمەش بە واتای ئەوە دێت ئەمشەو زیاتر لە 135,000 هاووڵاتی، کارەبای بەردەوامی نیشتمانيیان بۆ دابین دەکرێت وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ته‌واوى ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین. هەروەها زیاتر لە 100 مۆلیدەی گازوایلی گەڕەکەکان دەکوژێندرێنەوە لە چوارچێوەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.

خشتەی یەک: دوایین ئاماری هاووڵاتی و هاوبەشانی نێو پرۆژەی ڕووناکی:

شار هاووڵاتی هاوبەش
هەولێر 1,935,000 504,000
سلێمانی 1,345,000 351,000
دهۆک 495,000 134,000
هەڵەبجە 135,000 38,000
سۆران 144,000 39,000
زاخۆ 238,000 65,000
ڕاپەڕین (ڕانیە) 135,00 30,000
کۆی گشتی 4,427,000 1,161,000

ئەمەش دوای ئەوە دێت وەزارەتی کارەبا لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکييه‌وه‌، کارەبای بەردەوامی بۆ سەرجەم ماڵان و شوێنە بازرگانییەکانی سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری و سەنتەری سلێمانی و دهۆک و سۆران و زاخۆ و تەواوی پارێزگای هەڵەبجە دابین کرد.

ئەمەش بەشێکە لە ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین.

 لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاووڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکوو کۆتایيی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا بە بەهای 425 ملیۆن دۆلار سیستەمی بەرگریی پاتریۆت بە کوێت دەفرۆشێ

سەڵاح

مەترسیی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق هەیە

سەڵاح

دۆلار بەرزبووە و زێڕ دابەزی

یاسین