zagros news agency

لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق: لە رۆژی هه‌ڵبژاردندا له‌ سەرتاسەری عێراق ١٤٣ پێشێلکاری ڕوویان داوه

 

 

لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە لە سەرانسەری عێراقدا 143 پێشێلکاری جۆراوجۆر لە میانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا تۆمار کراون.
سەرەڕای ئەم پێشێلکارییانە، لیژنەکە جەختی لەسەر سەرکەوتوویی پلانی ئەمنی کردەوە کە بۆ پاراستنی سەقامگیری پرۆسەکە داڕێژرابوو.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: لە پارێزگای کەرکووک و قەزای خورماتوو چەند پێشێلکارییەکی دیاریکراو ڕوویان داوە، کە بەداخەوە بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس.

لەبارەی ئەم ڕووداوانەوە، لیژنەی ئەمنی ئاماژەی بەوەدا کە چەندین گومانلێکراو دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو پێشێلکارییانەوە بەردەوامن.

لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکان ستایشی ڕۆڵی هاووڵاتیانی عێراقی کرد لە بەشداریکردنیان لە پرۆسەی دەنگداندا و بەشێوەیەکی گشتی پرۆسەکەی بە سەرکەوتوو وەسف کرد.

ئه‌وه‌ش دووپات دەکاتەوە کە سەرەڕای هەندێک کێشە و پێشێلکاری، ئامانجی سەرەکیی پلانە ئەمنییەکە بۆ پاراستنی پرۆسەیەکی دەنگدانی ئارام بەدی هاتووە.
لیژنەکە گوتیشی: “لێکۆڵینەوەکان لەبارەی پێشێلکارییە تۆمارکراوەکان بەردەوام دەبن بۆ دڵنیابوون لە لێپرسینەوە و پاراستنی مافی دەنگدەران و سەلامەتی گشتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنتاگۆن گرێبەستێکی ٨.٦ ملیار دۆلاری فرۆشتنی ئێف-١٥ی بە ئیسرائیل ڕاگەیاند

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

یاسین

دوو کۆمپانیا راسپێردراون گەنمی جووتیارانی هه‌رێم وەربگرن

سەڵاح