zagros news agency

جەعفەر ئێمینکی: یاسای ئێستای هەڵبژاردن لەگەڵ دۆخی عێراق ناگونجێت

 

جەعفەر ئێمینکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت، ئەو یاسایەی ئێستا هەڵبژاردنی عێراق خزمەت به وڵات ناکات.

جەعفەر ئێمینکی له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: دیارکردنی کورسییەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوه دەکرێت و دیارکردنی کورسییەکان هاوکێشەیەکەی ئاڵۆزه و نەدەبوا وابووایه،

ئێمینکی روونی کردەوه: هیچ لایەنێک کورسیی لایەنێکی دیکه نابات و ئەنجامەکان له پێشبینییەکانمان نزیک بوون و تەنانەت هەندێک له ئەنجامەکان له سەرووی پێشبینییەکانمان بوون.

ئاشکراشی کرد: ئەنجامەکان له ئاست چاوەڕوانییەکانمان نەبوون و ئەو دەنگەی بەدەستمان هێناوه رێژەیەکی دروسته.

جەختیشی کردەوه: یاسای ئێستای هەڵبژاردن عێراقی پەرتەوازه کردووه و ئەو یاسایه خزمەت به سەقامگیریی وڵات ناکات. له هەموو وڵاتانی جیهان هەر لایەنێک دەتوانێت به ئاسانی کورسییەکانی پێشبینی بکات و ئەوەی له عێراق هەیه زۆر ئاڵۆزه و دەبێت یاسایەکی ئاسانتر هەبێت.

جەعفەر ئێمینکی دەشڵێت: هیچ تانەیەکمان له ئەنجامەکان نەداوه.

روونیشی کردەوه: سەرۆک بارزانی رایسپاردبووین له ناوچه کوردستانییەکان یەک لیست هەبێت و تەنانەت داوای لێکردبوون نەمری بنێونین بەڵام لایەنەکانی دیکه ئاماده ەنبوو. دەبوایه له ناوچه کوردستانییەکان کوردایەتی پێش حزبایەتی بخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنوێنیی نوێی بۆ خوێندنی دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا بڵاو كردەوە

سەڵاح

فازڵ میرانی پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و كەناڵ و ئۆرگانەكانی میدیای كورد دەکات

یاسین

25 وڵات خزمەتگوزاریی پۆستە و گەیاندنیان بۆ ئەمەریکا ڕاگرت

سەڵاح