zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 11/18 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا .
هەروەها جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان

دڵشاد

کۆمیسیۆنی باڵا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پشت بە ژیری دەستکرد دەبەستێت

سەڵاح

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات

سەڵاح