وەجبەی یەكەمی غازی ماڵان (LPG) لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و راستەوخۆ بەسەر كارگەكانی غاز دابەش دەكرێت.
كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان، هەر لە دوای هێرشە تیرۆرستییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ داوای 760 تۆن غازی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ كرد بۆ سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان ، تا ئەو كاتەی لە كێڵگەی كۆرمۆڕ دەست بەبەرهەمهێنانی غازی ماڵان دەكرێتەوە. ئەم بڕە غازەش لەگەڵ ئەو غازەی لەكۆگاكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هەیە، بەشی پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەكات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
29/11/2025

