zagros news agency

شوان زراری : مەسرور بارزانی بەكردار سەلماندی بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری تەنها دروشم نیە

ئەندامێكی خولی پێشوی پەرلەمان دەلێت لە مێژووی هاوچەرخی کوردستاندا، ناوی مەسرور بارزانی وەک سیمبوڵێکی دیار بۆ “ئارامی” و “ئاوەدانی” دەدرەوشێتەوە. ئەو تەنها سەرۆکی حکومەت نییە، بەڵکو خاوەنی دیدگایەکی ستراتیژیی قوڵە بۆ بنیاتنانی نیشتمانێک کە لەسەر پایە بەهێزەکانی ژێرخانی ئابووری و سەقامگیری وەستابێت.

شوان زراری بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی گووت مەسرور بارزانی بە کردار سەلماندی کە “بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری” تەنها دروشم نییە، بەڵکو پڕۆژەیەکی نیشتمانییە. لە دروستکردنی تۆڕی ڕێگاوبانە ستراتیژییەکانەوە تا دەگاتە بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ، بە دیجیتاڵکردنی دامەزراوەکان و دروستکردنی بەنداوەکان، هەمووی بەشێکن لەو دونیا بینییە فراوانەی جەنابیان بۆ داهاتووی کوردستان هەیەتی.

زراری گوتیشی ئەزموونی چەندین ساڵەی لە خزمەتکردن و پاراستنی ئاسایشی هەرێم، وایکردووە کە بە وردبینی و حیکمەتەوە کاروانی ئاوەدانکردنەوەی کوردستان بەرەو لوتکە ببات.

بۆیە دەبێت هەمووان ئەوە بزانن و بە دەنگێکی بەرز بڵێین: هیچ پیلانگێڕییەکی ناوخۆیی و دەرەکی، هیچ هێرشێکی تیرۆریستی و هیچ کردەوەیەکی ترسنۆکانە ناتوانێت ڕێ لەم کاروانە پڕ شکۆیە بگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی بەرگری سووریا: هێرشێکی پاشماوەکانی ئەسەدمان پوچەڵ کردەوە

سەڵاح

کۆشکی سپی دووپاتیکردەوە بە کاندیدبوونی نووری مالیکی رازی نین

سەڵاح

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر

یاسین