نوێنهری پێشووتری ههرێمی كوردستان له ژووری ئۆپهراسیۆنه هاوبهشهكانی عێراق و شارهزا لهبواری ئهمنی، ئاماژه بهوه دهكات دهبێت ناوی ئهوانه ئاشكرا بكرێت كه هێرشیان كردوهتهوه سهر كۆرمۆر و هەروەها ئەو شوێنەی هێرشەکەی لێ ئەنجامدراوە، لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراق دایە.
عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ زاگرۆس گوتی: “دوو ڕۆژ دوای ڕووداوەکە، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، شاندێکی ئەمنیی باڵای هاوبەش بە سەرۆکایەتیی وەزیرانی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری گەیشتنە کێڵگەی گازی کۆرمۆر، ئامانجی سەرەکییان ئاشکراکردنی ناسنامەی هێرشبەران و ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل بوو بۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دوای تاوتوێكردنی هێرشهكه راپۆرتێك بڵاو كراوهتهوه بهلام هێشتا ئهوهی ئێمه دهمانهوێت ماوه ئهویش ئاشكراكردنی ناوی هێرشكاران.
ئهوهشی خستهروو: ئەگەر ڕێکاری توند نەگیرێتەبەر، هێرشی دیکەی هاوشێوەی کۆرمۆر دووبارە ببێتەوە، چونكه لە ماوەی ڕابردوو ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر هیچ ڕێکارێک نەگیراوەتەبەر، چونکە ئەو هێزانە لەسەرووی دەسەڵاتن، تەنانەت لە ماوەی ڕابردوو درۆن بەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کەوت، بەڵام هیچ ڕێککارێک نەگیرابەر و بابەتە تێپەڕی.
راشی گهیاند: لیژنەی ئەمجارە جیاوازی لەگەڵ ڕابردوو ئەوەیە لە ئاستێکی زۆر باڵا دابوو، کەسانی زۆر شارەزا و بە ئەزموونی تێدابوو، بەتایبەتی ئەوانەی شارەزاییان لە بواری درۆن و هێرشە مووشکییەکانەوە هەیە.دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکە باشە، بەڵام بەو مەرجەی جێبەجێ بکرێت، هەر زوو شوێنی هەڵدانی درۆنەکان دەستنیشانکرا، بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە کارەکە ئاسانتربوو، شوێنەکە لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراق دایە، هیچ بۆشایەکی ئەمنی لەو شوێنە نییە، هێرشەکە لەناوخۆدا کراوە، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە دەرەوە نییە، هەروەها ڕاپۆرتەکە بەرپرسیاریەتی خستووەتە سەر شانی لیواکانی حەشد و سوپای عێراق.ههرچهنده بهداخهوه حکوومەتی عێراق توانای نییە ڕێککار بەرانبەر هەموو گرووپە چەکدارەکان بگرێتەبەر و بیان وەستێنێت.
لهبارهی هۆكاری پێنهدانی سیستهمی بهرگری بهههرێمی كوردستان لهلایهن هاوپهیمانانهوه ناوبراو رایگهیاند: لە ماوەی ڕابردوو حکوومەتی عێراق بە هیچ شێوەیەک ڕەزامەندی نەداوە لەسەر پێدانی سیستەمی بەرگریی بە هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە.

