zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

 

سەبارەت بەو ڕووداوەی هاتوچۆ کە لە شەوی ٤-١٢-٢٠٢٥ لە شەقامی ٤۰ مەتریی شاری هەولێر ڕووی دا و بە هۆیەوە ۲ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا، بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین، دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی ئاماژەپێکراو لە بوونی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی ٤۰ مەتری لە بەردەم شوقەکانی (بولیڤارد) ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا – پیک اب دەبڵ قەمەرە) بە ژمارە (٥٤٢٧/ وەزارەتی پێشمەرگە) شوفێرەکەی بەناوی (م. ٲ. م) ماددەی کحولی بەکارهێنابوو و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری مارسدیس شوفێرەکەی بە ناوی (ھەژان هیوا عمر) لە بەردەم شوقەکاندا وەستاوە و قسەی لەگەڵ دوو کارمەندی سکیوریتی کردووە بە مەبەستی چوونەژوورەوە، لە ئەنجامدا هەردوو کارمەندی سکیوریتی بە ناوەکانی (محمد سردار محسن) و (احمد محمد شریف) بە هۆی پێکدادانەکەوە گیان لەدەست دەدەن و زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلی جۆری مارسدیس دەکەوێت.
بەپێی هێڵکاری کە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەنجامی داوە، شوفێری ئۆتۆمبێلێ جۆری (پیک اب) ١٠٠٪ کەمتەرخەم بووە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و شوفێری ئۆتۆمبێلی جۆری (پیک اب) بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە ٢٤ ی هاتوچۆ ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە دوبەی بۆ بەشداریی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان

سەڵاح

عومەر چوچانی : ئەمجارە پارتی لە سلێمانی مێژوو تۆمار دەكات

گوران

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

سەڵاح