zagros news agency

دوای ئەوەی دووجار درێژکرایەوە سبه‌ی واده‌ی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ته‌واو ده‌بێت

 

(کاروان ستونی)، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند به‌ پێ ئه‌و ماوه‌ی دانرابوو سبەی دووشەممە ڕێکەوتی ٨/١٢/٢٠٢٥ كۆتا رۆژی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت ئه‌وا خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و یەدەگ واتە جێگرەوە لە شوێنیان دادەنرێت.

( كاروان ستونی )،گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەیش داوە کە له‌ رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ ناویان بۆ حه‌جی 2026 گه‌راوه‌ته‌وه‌ تاوه‌كوو مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.

گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كرد ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو كه‌ له‌ 27/11/2025 دوا واده‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان بێت به‌ڵام به‌ فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی (د. پشتیوان صادق) وه‌كوو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناویان گه‌راوه‌ته‌وه‌ تاوه‌كوو 4/12/2025 واده‌كه‌ درێژ كرایه‌وه‌ و دواتریش بۆ هەمان مەبەست و بۆ جاری دووەم تاوەکوو رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨/١٢/٢٠٢٥ بۆ دووەم جار وادەکە درێژ کرایەوە.

( كاروان ستونی )،گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان گوتیشی بەپێی فەرمانی وەزاری هەر کەسێک تاوەکوو سبەی سەردان نەکات یەدەگەکان واتە جێگرەوەوە بە پێی ڕێزبەندی و پولینەکان لە جێگەیان دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند زانیارییەكی گرنگ لەسەر سیستمی وزەی خۆر (سۆلار)

سەڵاح

ئاگادارییە تەندروستییەکان دەتوانن کاتی بەکارهێنانی گەنجان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەم بکەنەوە

یاسین

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە بەغدا بێسەروشوێنبووە

یاسین