zagros news agency

مونا قەهوەچی پەیامێک بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی دەنێرێت

 

جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان پەیامێک بۆ سەرۆک بارزانی دەنێرێت و دەڵێت: بە خۆشحاڵی و شانازییەکی زۆرەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان دەکەم بە بۆنەی پێبەخشینی «نیشانی باڵای قەداسەتی پاپای ڤاتیکان».

مونا نه‌بی قەهوەچی، لەپەیامێدا ئاماژە بەوەدەکات ئەم ڕێزلێنانە باڵایە جەختکردنەوەیەکە لەسەر ڕۆڵی مێژوویی و دیاری جەنابتان لە پاراستنی پێكەوەژیانی ئاشتییانە، لێبوردەیی، و داڵدەدانی لێقەوماوان و پێكهاتە جیاوازە ئایینی و نەتەوەییەکان لە هەرێمی کوردستان.

ئەوەش دەخاتەروو: سەرکردایەتیکردنی سەرکەوتووانەتان لە بەهێزکردنی کولتووری ئاشتی و تەبایی، ڕێز و پێزانینی جیهانی بۆ خەڵک و خاکی کوردستان بەدەستهێناوە.
له‌ خودای مه‌زن خوازیارم تەمەندرێژ و تەندروست بن، و هەمیشە سەركەوتوو بن لە خزمەتکردنی گەلەکەمان و چەسپاندنی بەها مرۆییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستیی ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشی سەر نەخۆشخانەیەک ڕاسپێردراوە

یاسین

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: زیاتر لە ١٦ ملیۆن سووری پێویستیان بە یارمەتیی مرۆیی بەپەلەیە

یاسین

دادگە تۆمەتی نوێ ئاراستەی جاکلین فێرناندێز دەکات

ART