zagros news agency

دوو کەس گیانیان لە دەست داوە بە هۆی لافاوەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە تاوەکو ئێستا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی لافاوەوە خنکاوە.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تاوەکو ئێستا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، هەردووکیان دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی چەمچەماڵ بوون.

هەروەها سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکە تەمەنی 70 ساڵە و دیواری بەسەردا رووخاوە، قوربانییەکەی دیکەش کچێکی 24 ساڵە و بەهۆی لافاوەوە خنکاوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات کۆبووەوە

دڵشاد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حاجی مەشهوود دەکات

یاسین

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

یاسین