zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (۷۳)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

 

بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و ئەنجوومەنی باڵای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان..

ئەمڕۆ (۷۳) ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان تێدەپەڕێت، ئەو ڕێکخراوەی بە بڕیار و ڕێنمایی (بارزانیی نەمر) لە (١١/ ١٢/ ١٩٥٢) دامەزرا، دامەزراندنی ئەو ڕێکخراوە سڤیل و گرنگە وەچەرخانێکی دیار و کاریگەر بوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازییمان و خەباتی بەردەوامی گەلەکەمان بە گشتی و توێژی ئافرەتان بە تایبەتی.

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، وەک بزووتنەوەیەکی دیرۆکی و بە ئەزموون دەستکەوتێکی دیکەی گەلەکەمانە، کە بە درێژایی تەمەنی کارکردنی ڕۆڵ و سەنگێکی تایبەتی هەبووە لە قۆناخە جیاجیاکانی تێکۆشانی نیشتمانی و نەتەوەییماندا.

لەلایەکی دیکەوە ئەو ڕێکخراوە قوتابخانەیەکی پێگەیاندنی ئافرەتانی لە خۆبردوو و تێکۆشەر و دڵسۆز و سەرکردە بووە، بەمەش خزمەتێکی بێ پایانی خەباتی مەدەنیانە و پەروەردەیی و ڕۆشنبیریی لە کوردستاندا کردووە.

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لەو کاروانەی هەوڵ و کۆششی بێوچانیدا هەمیشە ڕێکخراوێکی پێشەنگ و بوێر بووە بۆ خستنەڕووی خواست و ویستی ئافرەتان و دەستەبەرکردنی یەکسانیی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی هۆشیاریی و هزری نەتەوەیی و نیشتمانیی، لەو ڕێگایەشدا قوربانی زۆری بەخشیوە و هەمیشە مایەی شانازی و سەرفرازی گەلەکەمان بووە.

یەکێتیی ئافرەتان بە پێی ئەرک و پلان و پرەنسیپ و پەیامی ڕاست و دروستی خۆی و هاوکات بە ڕەچاوکردنی بارودۆخ و هەلومەرجەکان، توانیویەتی برەو بەو ڕێکخراوە بدات و بە شانازییەوە دەستکەوتی مەزن لە هەموو بوارەکاندا بۆ سەرجەم ئافرەتان دەستەبەر بکات، هەروەها لە هەموو کایەکانی ژیان و جومگە گرنگ و دامەزراوەکانی هه‌رێمی كوردستان و ناوەندەکانی بڕیارداندا ڕۆڵی شیاوی خۆی ببینێ بۆ داکۆکیکردن لەم ئەزموونە حوکمڕانییە و پرۆسەی بونیاتنان و ئاوەدانکردنەوەدا.

ئەمڕۆ هەلومەرجی هەرێمی كوردستان و ئەو بارودۆخەی لە ئارادایە وا دەخوازێ بە هەموو لایەک و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمان لەسەر ئاستی سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتییەوە، بەرپرسانە و دڵسۆزانە هەوڵ بۆ پاراستنی سەقامگیریی و ئارامی و دەسکەوتەکان بدەین.

لە یادکردنەوەی ئەم بۆنە گرنگەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە ئێوەی تێکۆشەر و ئەندامان و تێکڕای ئافرەتانی کوردستان، پاڵپشتی بەردەوامی پارتیمان بۆ یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دووپات دەکەینەوە، ئومێدەوارین دڵسۆزانە و بەرپرسانە هەوڵی پێشخستنی زیاتری ڕێکخراوە سەنگینەکەتان بدەن و کار و چالاکییەکانتان لە ئاست گۆڕانکارییەکان و پێداویستییەکانی قۆناخەکە و خواست و ویستی سەرجەم ئافرەتانی کوردستاندا بن.
هیوادارین بۆ هەمیشە لە ئاست ئەو کار و ئەرک و پەیامە پیرۆزەتان بن بۆ داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانتان.

بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان.
سڵاو و دروود بۆ گیانی پاک و بێگەردی شەهیدانی ئەو کاروانە شکۆدارەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۰ کانوونی یەکەمـی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ریال مەدرید لە یەکەم یاری دوو خاڵی لەدەستدا

یاسین

سەرۆكی حكوومەت بەشداریی پانێلێكی لوتكەی جیهانیی حكوومەتەكان دەكات

سەڵاح

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: 4 تیرۆریستی داعشمان لە هێرشێكی ئاسمانیدا كوشت

سەڵاح