zagros news agency

سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستانەوە پێگەیشت.
لە نامەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستاندا هاتووە؛ ” بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای کامەرانی و تەندروستی بۆ بەڕێزتان دەخوازم”.
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا هەروەها دەڵێت “ هیوای بەردەوامبوونی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی بۆ دۆستانمان، خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەخوازین”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: پاراستنی ئاو و ژینگەی کوردستان ئەركی هەموومانە

سەڵاح

نۆ  وڵات باڵیۆزخانەکانیان لە پایتەختی ئێران داخست

سەڵاح

بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین