zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەکات

 

ڕۆژی دووشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەممەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی کوماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، دۆخی ناوچەکە بە گشتی و بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

هەر لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و هەردوولا جەختیان لە برەودانی زیاتر بەم پەیوەندیانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن كۆبووه‌وه‌

یاسین

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى كه‌ريم شنگالى ده‌كات

یاسین

پێشمەرگەیەکێ شورەشا ئەیلوولێ: دەنگدان ب لیستا 275یا پارتی تۆمارکرنا شورەشەکا نۆییە

سەڵاح