پ.ی.د.ساسان حکمت علی
پرسی دۆزینەوەی مۆدێلێکی حوکمڕانیی گونجاو بۆئایندەی سوریا تەنها گۆڕینی دەسەڵاتدارەکان نییە، بەڵکوگەڕانە بەدوای سیستەمێکدا کە بتوانێت جێگەی هەمووپێکهاتە ئاینی و نەتەوەییە جیاوازەکان بکاتەوە. هەرمۆدێلێک لەم وڵاتەدا پیادە بکرێت، ئەگەر بنەماکانیدیموکراسی، مافی مرۆڤ و هاوبەشیی ڕاستەقینە لەدەسەڵاتدا لەبەرچاو نەگرێت، ناتوانێت ئاسایش و سەقامگیرییەکی بەردەوام دابین بکات.
لە نێو جەرگەی ئەم گەڕانەدا، دوو تێڕوانینی سیاسییجیاواز بۆ داهاتووی ناوچەکە سەریان هەڵداوە. مۆدێلییەکەم کە زیاتر لە ئەزموونی هەرێمی کوردستانەوە نزیکە،کار لەسەر بونیادنانی قەوارەیەکی سیاسی لە چوارچێوەی”دەوڵەت-نەتەوە” و سیستەمێکی فیدراڵیدا دەکات. بەڵاملە ڕۆژئاوای کوردستان، مۆدێلێکی جیاواز لەدایک بوو کەهەوڵ دەدات لە چەمکی کلاسیکیی دەوڵەت تێپەڕێت.
ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان کە کاریگەرە بە فەلسەفەیعەبدوڵا ئۆجەلان و تیۆرەکانی “کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژی” و “شارەوانییە ئازادەکانی مۆرای بۆکچین، خودی چەمکیدەوڵەت-نەتەوە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. ئەم مۆدێلە کە بە”خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک” دەناسرێت، لەسەر بنەمایدیموکراسیی ڕاستەوخۆ و بەشداریکردنی کارای خەڵکبونیاد نراوە.
مۆرای بۆکچین، وەک تیۆریستی سەرەکیی ئەم دیدگایە،پێی وابوو دیموکراسیی نوێنەرایەتی (واتە تەنها دەنگدان بۆنوێنەرێک) وردە وردە چینێکی سیاسیی نوخبە دروست دەکات کە لە بەرژەوەندییەکانی خەڵک دادەبڕێن. لەبەرامبەردا، ئەو بانگەشەی بۆ ئەوە دەکرد کە دەبێتدەسەڵات لە ناوەندە گەورەکانەوە بگەڕێنرێتەوە بۆ گەڕەک،گوند و کۆمەڵگە بچووکەکان.
لە کورتەیدا، جیاوازیی بنەڕەتی لەوەدایە کە مۆدێلی یەکەمهەوڵی چاککردنی سیستەمی دەوڵەت دەدات، بەڵام مۆدێلیدووەم دەیەوێت سیاسەت بگەڕێنێتەوە ناو ژیانی ڕۆژانەیهاووڵاتیان. لەم مۆدێلەدا، مرۆڤ تەنها تەماشاکار نییە،بەڵکو خۆی بڕیاردەرە. بۆیە بۆ داهاتووی سوریا ئەم مۆدێلەدەبێتە تاقیکردنەوەیەک بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا کۆمەڵگەدەتوانێت بەبێ چەترە باوەکانی دەوڵەت، خۆی بەڕێوە ببات و ئاشتییەکی کۆمەڵایەتیی بەردەوام بەدی بهێنێت.
هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی لایەنگری و هێزەکانی سەر بە دیمەشق لە لایەک و شەڕی داعش لە لایەکی تر وایکردووە لە ڕۆژئاوای کوردستان زۆرجار بڕیاری سەربازیپێش بڕیاری مەدەنی بکەوێت ، واتە ئەم مۆدێلەی ڕۆژئاوای کوردستان لەبەرئەوەی لە نێو جەنگ و گەمارۆدا بووە بۆیە نەتوانراوە وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت . ئەوەی لێرەدا پێویستە ئاماژەی پێ بکەین ئەوەیە کە هیچ دەوڵەتێکی دەوروبەر و جیهانیش بە فەڕمی دان بەم مۆدێلەدا نانێن و بەمەترسی بۆ سەر سیستەمی دەوڵەت-نەتەوە دەبینرێت.
دیمەشق دەیەوێت لەسەر بنەمای دەوڵەتێکی ناوەندیی بەهێزو توندوتۆڵ کار بکات و هەموو بڕیارەکان (ئەمنی، سیاسی،ئابووری) لە پایتەختەوە دەربچن لە بەرامبەردا خۆبەڕێوەبەریدەیەوێت دەسەڵات دابەش بکرێت و بدرێتە دەست گوند و گەڕەکو شارۆچکەکان بۆیە ئەمە لای دیمەشق وەک پارچە پارچە بوونی وڵات دەبینرێت. خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا باوەڕی بە”نەتەوەی دیموکراتیک” هەیە کە تێیدا کورد، عەرەب و ئاشووری وەک یەک مافی بڕیاردانیان هەبێت و زمانەکانیان فەرمی بێت ، ئەحمەد شەڕع و دەسەڵاتی نوێی دیمەشق هەرچەندە هەوڵ دەدەن وێنەیەکی میانڕەو و نیشتمانی نیشان بدەن چ لە ناوخۆی وڵات و چ لە جیهانیش بەڵام بنەماکەیان هێشتا لەسەر شوناسی ئیسلامی و هەندێک جۆر لە یاسای شەریعەت دامەزراوە و پێکەوەگونجانی ئەم دوو سیستەمە لە ڕووی یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە (بەتایبەت مافی ژنان و ئازادییەکان) زۆرقورسە و ئەوان لەوانەیە هەندێک مافی کولتووری بە کورد بدەن، بەڵام ڕۆژئاوای کوردستانیان وەک قەوارەیەکی سەربەخۆقبوڵ نابێت ناشیانەوێت قبوڵی ئەوە بکەن کە هێزێکی چەکداریوەکوو هەسەدەی هەبێت کە لە ژێر فەرمانی دیمەشق دانەبێت و بەردەوام جەخت لەسەر شوناسی یەکگرتووی سوریادەکەنەوە.
بەڵام دەسەڵاتی نوێی دیمەشق دەزانێت کە ناتوانێت وەکئەسەد بە ئاسن و ئاگر حوکمی هەموو سوریا بکات بۆیە ڕەنگەجۆرێک لە ناوەندگەرایی کەمکراوە قبوڵ بکەن کە تێیداناوچەکان کاروباری خۆیان بەڕێوەبەرن ، ئەمە فاکتەرەیەکلاکەرەوەکەیە ، ئەحمەد شەڕع و ئۆپۆزسیۆنی سوریاپەیوەندییەکی توندیان لەگەڵ تورکیا هەیە و تورکیامۆدێلی خۆبەڕێوەبەری وەک هەڕەشەی نەتەوەیی دەبینێتبۆیە ئەحمەد شەڕع بۆ ئەوەی پشتیوانی تورکیا لەدەستنەدات، فشاری زۆری لەسەر دەبێت کە مۆدێلیخۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژئاوا هەڵوەشێنێتەوە یان هەوڵیلاوازکردنی بدات .
لە هەمانکاتیشدا بۆ ئەوەی لە جیهان وەک تیرۆریستنەمێنێتەوە و گەمارۆکانی سەر سوریا لابدرێن،پێویستی بەوەیە هەوڵی پێکەوەژیان لە نێۆ پێکهاتەکانی سوریا بدات و هێرش نەکاتە سەر ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریچونکە بەو جۆرە ڕەوایی نێودەوڵەتی لەدەست دەدات .
ئەمریکا ساڵانێکی زۆرە هاوبەشی سەربازیی هەسەدەیە و بۆ واشنتۆن ئەم مۆدێلەی ڕۆژئاوا وەک “سەقامگیرترینناوچە” لە سوریادا دەبینرا و ئەمریکا دەیەوێت لایەنیکوردی وەک هێزێکی سیاسی و سەربازی بمێنێتەوەتاوەکوو بە هۆیەوە هاوسەنگی هێز ڕاگرێت و وەک کارتێکیفشاریش بەرامبەر دیمەشق بەکاریبهێنێت و ئەمریکا هەسەدە بە باشترین هێز دادەنێ بە مەبەستی ڕێگری لەگەڕانەوەی داعش بۆیە فشار دەخەنە سەر ئەحمەد شەڕع کەنەبێتە هۆکاری تێکدانی ئەم سیستەمە.
وڵاتانی ئەوروپی بە تایبەتی فەرەنسا و ئەڵمانیا زیاترلە گۆشە نیگای مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسییەوە سەیریمۆدێلی ڕۆژئاوا دەکەن و بە بەربەستێکیشی دادەنێن لە دژی توندڕەویی ، بەڵام پشتگیری ئەوان زیاتر ترسە لە شەپۆلیکۆچبەران ، ئەوروپا دەترسێت ئەگەر پێکدادان لە نێواندیمەشق و خۆبەڕێوەبەری ڕووبدات شەپۆلێکی نوێیکۆچبەران ڕوو لە ئەوروپا دەکات بۆیە هەوڵ دەدەننێوەندگیری بکەن بۆ جۆرێک لە فیدراڵیزم .
لە کۆتاییدا ، ئەگەر دەستووری سوریا بگۆڕدرێت و سیستەمی وڵات ببێتە فیدراڵی وەک عێراق ئەواشوێنێک بۆ خۆبەڕێوەبەری دەبێتەوە ، دیمەشق تا ئێستا بە توندی ئەمە ڕەت دەکاتەوە بەڵام لەوانەیە لە ڕوویپراگماتیکی (بەرژەوەندی کاتی) بگەنە ڕێککەوتنێکیشێوە فیدراڵی، کە تێیدا ڕۆژئاوا دەسەڵاتی خۆجێیی خۆیبپارێزێت بە مەرجێک بچێتە ژێر ئاڵایەکی نیشتمانیهاوبەشەوە و لە هەمانکاتیشدا پێویستە نیگەرانییەئەمنییەکانی ئەو لایەنانە لەبەرچاو بگیرێت کە لەچوارچێوەیەکی جیۆپۆلیتیکیدا لە فیدراڵیزم دەترسن.

