zagros news agency

مۆرینیۆ: هیچ ترسێکم لە گواستنەوەکانی بارسێلۆنا نییە

 

لەدوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕۆژنامەکانی پورتوگال و ئیسپانیا ناوی نیکۆڵاس ئۆتامێندیان هێناوە وەکو ناوێکی دیار،کە یانەی بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی دەدات و یاریزانەکەش ڕازی بووە تاکو پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات.

لەسەر ئەو بابەتە جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی بەنفیکا لەلێدوانێکیدا ڕایگەیاند؛ نە سەرۆک یانە و نە کەسێکی کارگێڕی باسی ئەو بابەتەیان بۆمن نەکردوە و دڵنیاشم شتی لەو جۆرە ڕوونادات بۆیە هیچ ترسێکم نییە لەو بابەتە و ترسیشم لە گواستنەوەکانی بارسێلۆنا نییە.

 

شایەنی باسە ئۆتامێندی لەم وەرزەدا لەگەڵ بەنفیکا دەدرەوشێتەوە و تاکو کۆتایی ئەم وەرزەش گرێبەستی هەیە لەگەڵ بەنفیکا
ڕۆژنامەی سپۆرتیش دەڵێت یاریزانەکە بە ئەگەری زۆرەوە تاکۆتایی ئەم وەرزە ڕوودەکاتە بارسێلۆنا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پشووی فەرمییە

یاسین

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆرانەوە

یاسین

ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، بۆ پۆلەکانی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی و پەیمانگەکان راگه‌یه‌نرا

سەڵاح