ئه‌مرۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌جیا له سلێمانی و هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه بۆ دیاریكردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كێتی ئه‌مرۆ ناوی دووكه‌س ئاشكرا ده‌كات بۆ ئه‌و پۆسته چاودێران پێیان وایه به‌بێ ئۆكه‌ی پارتی هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته ئاسته‌م ده‌بێت.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، ئه‌مرۆ پارتی دیموكراتی كوردستان له ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت له‌باره‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، هاوكات یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی پاڤیڵ تاڵه‌بانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی كۆده‌بێته‌وه ناوی دووكه‌س كه خالید شوانی و نزار ئامێدین، پێشكه‌ش ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، و هه‌ر ئه‌مرۆ یه‌كێتی بریاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌وه ده‌دات.
بریاره رۆژی دووشه‌ممه ناوی كاندید بۆ ئه‌و پۆسته بدرێته په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مرۆش مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌و باره‌وه بڕیار ده‌دات پێشووتر سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەی سێ پێشنیازی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق خستبووەڕوو. هەورەها جەختی کردبووەوە، کە نابێت هیچ لایەنێک پۆستی سەرۆک کۆمار بە موڵکی تایبەتیی خۆی بزانێت.
سامان فارس، چاودێری سیاسی له سلێمانی بۆ زاگرۆس گوتی: “به‌بێ ئۆكه‌ی پارتی ئاسته‌مه ئه‌م جاره كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلا ببێته‌وه چونكه پارتی حزبی ژماره یه‌كه له عێراق و توانای گۆرینی هاوكێشه سیاسییه‌كانی هه‌یه و پارتییه هه‌موو لایه‌نه‌كانی هۆشیار كردوه‌ته‌وه كه ئه‌م پۆسته هی كورده نه‌ك لایه‌نێكی سیاسی ده‌نا له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی حزبه‌كان باسی ئه‌و خاڵه ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردووه له‌هه‌موو خولێكدا ئه‌م پۆسته له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی یه‌كێتی یه‌كلا ببێته‌وه”.

