zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی یارانی قەوڵتاس

بە بۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی گشت خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم، ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئاسوودەییدا بەسەر ببەن.

کاکەییەکان بەشێکی گرنگی گەلی کوردستانن و خاوەنی خەبات و تێکۆشان و مێژوویەکی پڕ لە سەروەرین لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا و هیوادارم لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی دیکەی کوردستاندا، هەمیشە بە تەبایی و لە ئاشتیدا بژین.

جەژنی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەر لە خۆشی و کامەرانیدا بن.

مەسرور بارزانى
سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان
2026/1/3

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ هه‌ولێره‌وه‌ هەزاران کتێب ڕەوانەی چەمچەماڵ کران

سەڵاح

بەیاننامەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە

گوران

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین