zagros news agency

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆکی سوریا ئەحمەد ئەلشەرع

ڕۆژی هەینی 9ی كانوونی دووەمی 2026 ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆكی سووریا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە كرد

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی سووریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگیی هاوبەش كردەوە. هەروەها سەرۆك شەرع ئەوەی دووپات كردەوە كە كورد پێكهاتەیەكی ڕەسەن و سەرەكیی گەلی سووریایە و جەختی لە پابەندبوونی تەواوی دەوڵەتی سووریا بۆ گەرەنتیكردنی هەموو مافە نیشتیمانی و سیاسی و مەدەنیەكانی كورد لەگەڵ پێكهاتەكانی تری سووریا بە شێوەیەكی یەكسان و بێ جیاوازی كردەوە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ ئەو تێروانینەی سەرۆك شەرع هەبوو و پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سووریەكان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك ڕاگەیاند كە هەموو لایەن و پێكهاتەكان بگرێتەخۆ و تێیدا هاوبەش بن. هەروەها جەختیشی لە پێویستی بەردەوامیی ڕاوێژ و هەماهەنگی كردەوە ئەویش لەپێناو ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەك و پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێری گشتيى UN کۆبووەوە

سەڵاح

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێكی لەبارەی ئامادەكردنی خشتەی مووچە دەركرد

یاسین

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی 17 چەکداری پەکەکە و یەپەگەی راگەیاند

سەڵاح