zagros news agency

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

 

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 9ی كانوونی دووەمی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سووریا و دواین پەرەسەندن و گرژییەكانی سووریا و شاری حەلەب ئاڵوگۆڕ كرا. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان نەمێنن و بارودۆخ ئاسایی ببێتەوە و هەنگاوی جددیش بۆ بەدیهاتنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی بنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق… لەمساڵدا دوو سەرژمێری ئەنجامدەدرێت

سەڵاح

لە بەغدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی هەڵبژاردندا گیرا

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت تاجەگوڵینەی لە بەردەم مۆنیۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات دانا

سەڵاح